KDC

یەکێتی ئەوروپا بە هیواشی و بەچەند هانگاوێک دەستبەرداری وزەی ڕوسیا دەبێت

لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا ، پشتگیری و هەمەهەنگی بۆ ئۆکرانیا لەبەرامبەر هێرشی ناڕەوای ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە گفتگۆی لە بارەوە کرا

هەرەوەها لەکۆبوونەوەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەکۆشکی ڤیرسەیس کەبۆئەم خولە فەرەنسا سەرۆکایەتی دەکات جەختیان لە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا کردەوە ،بەڵام لەکاتی ئیستادا پێشنیاری ئەندامێتی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت ،لەوبارە پێشنیاری ئەندامێتی بە لیژنەی تایبەت دەسپێردرێت
هەروەها بەپێی لێکەوتەکانی بەردەوامی شەڕ و لێکۆڵینەوە لە دەستبەرداری وزەی ڕوسیا ،لەوبارە هەر 27وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری ڕاگرتنی وزەی ڕوسیان پەسەند نەکرد ،بەڵکو بە چەند هەنگاوێک دەستبەرداری نەوت ،گاز و خەڵوزی روسیا دەبن

جێی باسە وڵاتانی ئەوروپا پێداویستیەکانی وزەیان لە سەدا 40لەسەر وزەی ڕوسیایە ،لەکاتی گران بوونی نرخی سوتەمەنی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوە بەسەر ڕوسیا ،کێشەی پێداویستی وزە گەورەترین گرفتی وڵاتانی ئەوروپایە ،لەبەرامبەر چارەسەرییەک بۆ ئەم تەنگژەیە بڕیاری یەکلاکەرەوەیان نەدراوە .

سۆران حەسەن

___

ڕوسیا هەڵوێستمان ناگۆڕین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین

nusar1

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW