KDC

فەرەنسا جیاوازی لە نێوان کۆچبەرە ئۆکرانییەکان و ئەوانی دیکە دەکات

فەرەنسا جیاوازی لە نێوان کۆچبەرە ئۆکرانییەکان و ئەوانی دیکە دەکات

سەدان کۆچبەری ئۆکرانی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بە هیوای گەیشتن بە بەریتانیا، گەیشتوونەتە شاری کالاسی باکووری فەرەنسا، ئەمەش وای لە دەستەڵاتدارانی نێوخۆ کردووە، کە پەنایان بدەن و پشتیوانی و چاودێری پێویستیان پێشکەش بکەن، ڕێکخراوە مرۆییەکانیش لەلایەن خۆیانەوە پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەکان کرد، هاوکات داوایان لە دەستەڵاتداران کرد کە جیاوازی لە نێوان کۆچبەرانی ئۆکرانی و نەتەوەکانی دیکەی باکووری فەرەنسادا نەکەن.

رێکخراوەکان دەڵێن، کۆچبەرەکانی کالاس، ئەو کەسانەن کە لە شەڕەکان ڕایانکردووە، چ لە سوودان، چاد، سوریا، یا ئەفغانستانین، بەڵام ئەوەی زۆر خراپ و تەواو نایاساییە، ئەوەیە، کە بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەرانی ئۆکرانی شوێنی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوانی دیکە بە ئینتیمای ئەتنیکی، یا ئاینییەوە پشتگوێ دەخرێن.

سیاسەتی “ڕەگەزپەرستی”

هاوکات کۆمەڵێک لە کالاس یارمەتی کۆچبەران دەدەن، لەوانە ئۆبێرگ دی مێگرانت، ئاماژەیان بەوەداوە، کە ئەوان بیر لە تۆمارکردنی سکاڵا دەکەنەوە سەبارەت بە جیاوازی نێوان کۆچبەران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس بلو نۆرد، سەرۆکەکەی فرانسوا جینۆک لۆجیکی، نەژادپەرستانەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئیدانەکرد و گوتی: “مامەڵەی نایەکسان لەگەڵ ئەو کەسانەی لەسەر بنەمای سێکس، یا ڕەنگی پێستی جیاواز، یان جیاوازی ئایینەکان ئەنجام دەدرێت، تاوانە”.

چارەسەر و پشتیوانی بۆ کۆچبەرانی ئۆکرانی لە کالاس

شارەوانی کالاس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان ئۆکرانی لە هۆتێلێک و ١٤٠ شوێنی دیکەی بۆ دابین کردوون.

ناتاشا بوچارد، سەرۆکی شارەوانی کالاس، بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کە دەستەڵاتداران کۆچبەرانی ئۆکرانییان لە ڕۆژی چوارشەممەوە گواستۆتەوە بۆ تورکوینگ و ئارراس لە با-دو-کالاس و خانووبەرە و هۆتێلیان بۆ دابین کراوە، نزیکەی 750 شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ ئۆکرانییەکان دابینکردووە.

زیاتر لە 1000 کۆچبەری (نا ئۆکرانی) لە کامپەکانی باکووری فەرەنسا دەژین، ئەوەش لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا و بە هیوای گەیشتن بە بەریتانیان بە نایاسایی، وەک بەزاندنی کەناڵەکە بە بەلەمی ڕیکێتی، یان دزەکردن بۆ نێو ئەو بارهەڵگرانەی، کە لە تونێلەکەوە دەپەڕنەوە، بەڵام فەرەنسا ئەوەی بۆ ئۆکرانییەکانی کردووە، بۆ ئەوانی دیکەی نەکردووە.

جێی باسە، فەرەنسا لە مانگی ئەیلولی 2020ەوە، بە بڕیاری پارێزگای کالاس، ئەو رێکخراو و کۆمەڵانەی قەدەغە کرد، کە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕێگەیان پێنەدراوە خواردن بەسەر کۆچبەرانی شارەکەدا دابەش بکەن، هەروەها چالاکوانە مرۆییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان دەکرێن و چەندین جار سزا دراون بە تۆمەتی وەستانی نەگونجاو، یا پابەندنەبوون بەو قەدەغەکارییەی کە لەکاتی قەیرانی کۆرۆنادا سەپێندراون.

___

لەڤیینا کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

nusar1

کەریم بنزیمە بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەکان

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW