ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هاتنەوەی یادی کارەساتباری کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی گەرمیان، وێبنارێک بۆ شاعیر و نووسەر، لەتیف شێخ عومەر ساز دەکات و، تێیدا داواش لە ئەندامانی ناوەندەکە دەکات بەشدار بن.
بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وێبینارێک لە ڕێی پڕۆگرامی (Zoom) ساز دەکرێت بۆ بەڕێز، کاک (لەتیف شێخ عومەر حاجی شێخ محی الدین)، شاعیر و نووسەر
بابەت: (ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران).
ڕۆژ: چوارشەممە
رێککەوت: 16.03.2022
کات : 19:30 بەکاتی ئەوروپا
تکایە پڕۆگرامی Zoom دابەزێنن، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا.
لە کاتی نزیکیش دا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین.
لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە