KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی قامیشلۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی قامیشلۆ، کە لەلایەن رژێمی بەعسی سوورییەوە ئەنجامدا، پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو کارەی رژێمی بەعسی سووری بەرانبەر کوردانی قامیشلۆ کردی هیچی کەمتر نەبووە لە ئەنفال و کیمیابارانی بەعسی عێراق، کە بەرانبەر بە کوردانی باشوور ئەنجامی داون.

دەقی پەیامەکە:

ئەمڕۆ 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی قامیشلۆدا تێدەپەڕێت، کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی سووریاوە دژ بە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدا و، بەهۆیەوە سێ گەنجی کورد شەهیدبوون و سەدانی دیکەش برینداربوون.

لە رێککەوتی 12ی ئازاری ساڵی 2004، لە چوارچێوەی خولی تۆپی پێی سووریا، تیپی جیهادی سه‌ر به ‌شاری قامیشلۆ و تیپی فتوای سه‌ر به ‌شاری دێره‌زوور، بەرانبەر یەک یارییان دەکرد، لە بەشێکی یاریگاکەدا کوردەکان دانیشتوون و هانی یانەی جیهادی دەدەن و، لە بەشەکەی دیکە عەرەبە شۆڤێنییەکان دانیشتبوون و درووشمی دەمارگیرانەی شۆڤێنییانەیان بەرانبەر کورد دەگوتەوە و سووکایەتییان پێدەکردن.

چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانەکانی تیپی فتوا، درووشمە شۆڤێنییەکانی بەعسیان بەرزدەکردەوە و، بە درووشم گوتنەوە، کوردی باشووریان تۆمەتبار دەکرد بەوەی، کە لە عێراق جیابوونەتەوە و نۆکەری ئەەمریکا و وڵاتانی بیانی دەکەن، ئەوەش بووە هۆی تووڕەبوونی کوردانی ئامادەی یاریگاگە و پشێوی درووست بوو، ئیدی هاندەرانی یانەی فتوا، بە بەرد و چەقۆ هێرشیانکردە سەر هاندەرە کوردەکانی یانەی جیهادی و، چەند کەسێکیان بریندارکردن و هەڵهاتن بۆ نێو یاریگاکە، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروستبوو، لەوکاتەدا هێزەکانی سەر بە ڕژێمی بەعسی سووری دەستڕێژیی گولـەیان لە هاووڵاتییانی کورد کرد و، بەوهۆیە سێ گەنجی کورد شەهیدبوون و دەیانی دیکەیش برینداربوون.

ئەو ڕووداوەش، بووە هۆی تووڕەیی هاووڵاتییانی قامیشلۆ و، دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرد، هەروەها بە هەزاران کەس لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەو سێ گەنجەدا بەشدارییان کرد و، ئەو هەڵوێستەش تەواوی قامیشلۆی گرتەوە و، ڕۆژانی دواتریش بەردەوامبوو لە خۆپیشاندانەکان، بەهۆی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سووریا، دەیان هاووڵاتی کورد شەهید و برینداربوون.

رژێمی شۆڤینی بەعسی سووری، نزیکەی پێنج هەزار کوردی دەستگیرکرد و، بە دەیان گەنجی کوردیان لەرێی دادگا کارتۆنییەکانیان، سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا و، دەیان گەنجی دیکە بە 20 تا 30 ساڵ، زیندانی سزادان و، دەیانی دیکەش لەژێر ئەشکەنجەدا لە گرتووخانەکانیان شەهیدبوون.

ئەو رووداوە ناخ هەژێنەی کە بەعسی سووری دژ بە کوردانی قامیشلۆ ئەنجامدا، هیچی کەمتر نەبوو لە ئەنفال و کیمیابارانی رژێمی بەعسی رووخاوی عێراق، کە بەرانبەر کوردانی باشوور ئەنجامی داون، ئەو ئەو کارەساتە هەمیشە لە ناخماندا وەک کارەساتەکانی دیکەی، کە داگیرکەران بەسەر گەلی کوردیان لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا هێنابێت، لەگەڵماندا دەژی و بۆ هەتا هەتا وەک مێژوویەتی رەشی داگیرکەرانمان دەمێنێتەوە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
12ی3ی2022

___

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

nusar1

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

nusar1

سەرۆکی پارتێکی سوید: دەبوو پۆلیس بە چەک وەڵامی ئاژاوەگێرانی بدایەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW