KDC

پرۆفایلی دیێگۆ مارادۆنا

دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (٣٠ـی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠–٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی بوو، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دادەنێن، درێژی باڵای مارادۆنا ١٦٥ سانتیم بووە، یاری لە ھێڵەکانی نێوەڕاست و ھێرشبردن کردووە، ناوبراو یەکێکە لە باشترین یاریکەرانی جیھان، کە لەو سەردەمەی خۆی یاری کردووە.

مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و، بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و، ناپۆلی و سیڤیلا و، نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە، دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئەرجەنتینی بووە.

لەگەڵ یانەکان لە ساڵانی ١٩٧٦ تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە و، لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەرجەنتین، لە ١٩٧٧ تا ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە، مارادۆنا ھەمیشە بە درێسی ژمارە دە ناسراوە، لە دوای وازھێنانی لە یاریکردن، وەک یاریکەری تۆپی پێ، ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکە، لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھێنەر بوو، بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە ژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لە پۆستەکەی دووری خستەوە.

مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی، لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بە دەست بھێنێت، بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و، لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

بۆکاجۆنیۆزی ئەرجەنتین پاڵەوانییەتی میترۆپۆلیتانۆ بارسێلۆنا کۆپادێل ڕێی (جامی شای ئیسپانی)، لە ساڵی ١٩٨٣ کۆپا دێل لالیگا لە ساڵی ١٩٨٣ جامی سوپەر ئیسپانی، لە ساڵی ١٩٨٣ یانەی ناپۆلی سێریا دوو جار، وەرزەکانی ١٩٨٦–٨٧ ھەروەھا ١٩٨٩–٩٠ جامی ئیتالیا یەک جار، خولی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٨٩، جامی سوپەری ئیتالی، ساڵی ١٩٩٠.

ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەستکاری جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ خەڵاتی ئەرتێمیۆ فرانچی ١٩٩٣ مارادۆنە بەھۆی خوێنبەر بوونی مێشکەوە، ڕاوانەی نەخۆشخانە کرا، نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا و، بۆ ماوەی دووھەفتە لە نەخۆشخانە مایەوە، لەگەڵ ئەوەی پزیشکەکان بێ ھیوا بوون لە چارەسەری، بەڵام لە ١١ی تشرینی دووەم ڕاوانەی ماڵەوە کرا و، ڕۆژی چوارشەم ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی تیگرێی نزیک پایتەختی ئەرجەنتین، کۆچی دوایی کرد، ھەواڵی مردنی مارادۆنا کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە، کەسایەتییە وەرزشییەکان و یاریزانان و یانەکان و، خەڵکی جیھان بەگشتی، بەو بۆنەوە ھاوخەمی خۆیان لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەڕبڕی. ولاتی ئەرجەنتینیش بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند

___

ساڵی ڕابردوو 215 کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی

nusar1

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

nusar1

سوید: بە سەرپەرشتی شفا بارزانی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW