KDC

سعودیە:دەیان تیرۆریست لە سێدارەدران

ئاژانسی فەرمی ڕۆژنامەوانی سعودی، بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نێوخۆی وڵاتەکەی لە سێدارەدانی ژمارەیەک تیرۆریستی ڕاگەیاند، کە سەر بە داعش و قاعیدە و حوسییەکان بوون.

وەزارەتی نێوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، ئەو تیرۆریستانە تاوانی دیکەیشیان ئەنجامداوە، لەوانە ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردن و دزیکردن بە چەک و نارنجۆک و قاچاخچێتی چەک و تەقەمەنی و بۆمب، دوای ئەوەی لایەنە ئەمنییەکان توانیان ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا، دانیان بە تاوانەکانیاندا نا، دوای داننانیان بە تاوانەکانیان، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا

وەزارەتی نێوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەنێو ئەو کەسانەی لە سێدارەدراون، سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە و حوسی و ڕێکخراوەکانی دیکە بوون و کاری هەواڵگریشیان بۆ کردوون.

___

ئەو پەنابەرەی بەنایاسایی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سویدداکاری کردبوو دیپۆرتکرایەوە

nusar1

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC
KDC

FREE
VIEW