KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان :بەئامانجگرتنی هەولێر جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە ، زیانگەیاندنە بەئێستا و داهاتووی تەواوی عێراق

لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر ،بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا:زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات ، كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئامانجگرت
هەروەها لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند :‌ بەئامانج گرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه‌‌ و جگه‌ له‌ ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه‌ و زيانگه‌ياندن به‌ ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت

لە کۆتایی پەیامەکەیدا. داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات ، به‌ جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه‌‌ بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه‌ نه‌درێت بێڕێزى به‌ سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت
ئەمەش دەقی پەیامی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە :-

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه‌ هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه‌. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه‌ له‌ نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
به‌ ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه‌‌ و جگه‌ له‌ ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه‌ و زيانگه‌ياندن به‌ ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت‌.
داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به‌ جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه‌‌ بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه‌ نه‌درێت بێڕێزى به‌ سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13

___

جنێف:ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال پەیامێکیان بڵاو کردەوە

KDC

ئەمیر جەرجیس: ئەوروپا کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەرناگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW