KDC

سەرۆک بارزانی:هەولێر لە بەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆراگر بوو،لەبەرانبەر هۆلاکۆتازەکانیش خۆراگر دەبێت و ناچەمێت

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا زۆر بەتوندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێر دەکات

لەبەشێکی تر پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە «هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت»

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆک بارزانییە:-

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.

بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.

جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.

داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.

مسعود بارزانی
۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲

___

پرۆفیل ڕایان گیگز

nusar1

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

nusar1

کۆتایی کۆرسی زمانی کوردی و بەخشینی بڕوانامەی باوەڕپێکراو

KDC
KDC

FREE
VIEW