سۆران حەسەن
لە 16ی ئازاری ساڵی 1988، گەلی کوردستان برینێکی نوێ لەسەر کار و کرداری داگیرکەرانی کوردستان دژ بە خەڵکی کوردستان، بە زامێکی قوڵتر لە پێشوو درێژە بە رەفتاری سەرکوتکردن و لە ناوبردنی گەل و خاکی کوردستان هاتە ئاراوە.
لە دوای بۆردومانی کوێرانەی تۆپ و ناپاڵم و ڕاگواستن و تەعریب، لە 16ی ئازار، ئازارێکی تریان خستە سەر تۆماری تاوانەکەنیان، ئەوەش بە گازی قەدەخەکراوی کیمیایی، شاری هەڵەبجەیان شەهید کرد و، لە چەند چرکەیەکدا، پێنج هەزار کەسیان لە چاو تروکانێک شەهیدکرد.
داگیرکەرانی دڵ پڕ لەقینی کوردستان، هەرچیان هەبووبێت، یا دەستکەوتبێت، بۆ لە ناوبردنی خەڵکی کوردستان سڵیان لە هیچ یاسا و ڕێسایەکی ئایینی و مەدەنی نەکردۆتەوە، لە ئەنفال بۆ ڕاگواستن و وێرانکردن و تەعریب و کیمیابارانکردن بەکاریان هێنا، سەرئەنجام خەڵکی کوردستان، پەرچەمی ئازادی و سەربەخۆیی ئاسۆی کوردی بەرەو گەشانەوە بردووە.
دەکرێت لە ڕۆژێکی وادا، هەموو میدیاکان بێدەنگ بکرێن، دەنگی موزیک و جەنجاڵی شارەکان کپ بکرێن، تەنانەت دەنگی پێکەنینی منداڵان، بۆ ئەوەی کەمێک بە برینی جەستەی زامداری نیشتمانمان بچینەوە، کەمێک کات بۆ نووسین و گێڕانەوەی ئەو ڕۆژە ناخۆشانە، بە بیر نەوەکانمان و کەسانی هەلپەرست بخەینەوە، کە داگیرکەر لە ژێر هەرناوێک دابێت، هەرکات بۆی بڕەخسێت، درێخی ناکەن لە سڕینەوە و لە ناوبردنی گەل و خاکی کوردستان.
چەکی کیمیایی چییە؟
چەکی کیمیایی، چەمکێکە، کە ئاماژە بەو چەکانە دەکات کە هەڵگری ماددەی کیمیایین، بە ئامانجی ئەوەی ببێتە هۆی مردن، یا بریندارکردن و نەمانی توانای مرۆڤ، کە لە ڕێی موشەک، یان تۆپ، هەڵگری ئەو ماددە کیمیاییە بڵابوونەوەی کاریگەریان و هاوشێوەکانی چەکی کیمیایی، بە چەکی کۆمەڵکوژ پۆلێن دەکرێت، هەرچەندە جیاوازن لە چەکی ناوەکی، چەکی بایۆلۆژی و چەکی تیشکی، هەموو ئەو چەکانە دەتوانن لە جەنگدا و، چەکی کۆکوژی جیایە لە چەکی ئاسایی، وەک ئەوەی کە زۆر کاریگەرە بەهۆی توانای تەقینەوەی گەورە و جووڵە و، هەروەها سووتاو و زیانە سەختەکانیان، شێوەکانی چەکی کیمیایی زۆربەی کات جیاوازن.
جۆرەکانی چەکی کیمیایی
سەرەتای دۆزینەوەی ئەو ماددە کیمیاییە، هاوشێوەی چەکە ترسناکەکان سەرەتای زانستی بۆ کاری مرۆڤایەتی سوودی هەبووە، بەڵام دواتر پەرەی پێدراوە دژ بە مرۆڤایەتی بە کارهێنراوە، جۆری چەکە کۆکۆژەکان، ماددەی ژەهراوین و کاریگەری زۆریان لەسەر جەستە و توانا و تەندروستی مرۆڤ و، خراپبوونی ژینگەش هەیە، جۆری ئەم ماددە ژەهراویانە زۆرن لەوانە :-
ڤی ئێکس VX :پێکهاتەیەکی تێکەڵەیی زۆر ژەهراوییە، کاریگەری لەسەر سیسمی دەماری مرۆڤ دەکات.
سارین: Sarin لە ساڵی 1938 دۆزراوتەوە لەلایەن ئەڵمانەکان، بۆ کوشتنی چەندین زیندەوەری زیانبەخش بە کارهاتووە.
تابون: Tabunلەساڵی 1936 دۆزراوەتەوە، شلەیەکی ژەهراوییە بۆ کوشتن، یاخود لە ناوبردنی مێرووەکان لە سەرتادا بە کارهاتووە.
گازی موستەرد: گازێکی ژەهراوییە، بۆ یەکەم جار لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم بەکارهاتووە، کار لە پێستی مرۆڤ دەکات و، دواتر نابینا و پەک خستنی سیستمی هەناسەدانی دەکات.
کلۆر: ماددەیەکە بە کاردێت بۆ کوشتنی مێرووەکان و پاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان، بەڵام بە تێکەڵەیەکی زۆر ژەهراوییە و کاریگەری لەسەر سییەکانی مرۆڤ درووست دەکات، گەر کەسی بەرکەوتوو فریایی خۆی نەکەوێت، لە ماوەیەکی کەم دەیکوژێت.
گازی فۆسجین: گازێکی ژەهراویە بۆ دروستکردنی ماددە پلاستکییەکان بەکاردێت و، هەروەها لە پێکهاتەی ماددە ژەهراوییەکانە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دروست دەکات.
یاسانێودەوڵەتییەکان، یا پەیماننامەکانی دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی:
بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1899ەوە، بە پێی پەیماننامەی لاهای، بە کارهێنانی چەکی ژەهراوی قەدەغە دەکات، بە شێوەیەکی گشتی ماددەی 23ی ئەم دەستوورە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم جۆرە چەکە لە ئەگەری شەڕی نێوان دوو وڵاتی ئەندام لە پەیماننامەکەدا بە کارناهێنرێت.
پەیماننامەی دەریایی واشنتۆن لە 6ی شوباتی 1922 ئیمزاکرا، کە بە ئامانجی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بوو، بەڵام دوای ئەوەی فەڕەنسا خۆی لێ دوورخستەوە، لە ڕەزامەندی وڵاتان شکستی هێنا.
پرۆتۆکۆلی جنێف، دەوڵەتەکان پرۆتۆکۆلێکیان واژۆ کرد، کە قەدەغەکردنی بە کارهێنانی گازە خنکێنەرەکان، یا ژەهراوییەکان، یان گازەکانی دیکە، کە لەوانەیە بچنە ناو شەڕی بایۆلۆژییەوە، پەیماننامەکە لە 17ی حوزەیرانی 1925 لە جنێڤ واژۆ کرا و، لە 8ی شوباتی 1928 کەوتە بواری جێبەجێکردن، پاش ئەوەی 133 وڵات پەسەندیان کرد، کۆتا وڵات ئۆکرانیا بوو، کە لە 7ی ئابی 2003 پەیماننامەکەی پەسەند کرد. هەرچەندە پەیمانەکە بە کارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی قەدەغە دەکات، هەروەها مامەڵە لەگەڵ بەرهەمهێنان و کۆگا و تەنانەت گواستنەوەی ئەو جۆرە چەکانە ناکات.
پەیماننامەی نوێ
لەساڵی 1993ەوە، بیرۆکەی پەیماننامەی چەکی کیمیایی کە یەکێکە لە گرینگترین پەیماننامەکانی یاسای نێودەوڵەتی، هاتە ئاراوە، ناوی تەواوی پەیماننامەی قەدەغەکردنی پەرەسەندن و بەرهەمهێنان و، کەڵەکەکردن و بە کارهێنانی چەکی کیمیاییە، کە بە ڕوونی قەدەغەی بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و بە کارهێنانی چەکی کیمیایی ڕاگەیاند و، لەلایەن ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی،193 وڵات پابەندن بە پەیماننامەی چەکی کیمیایی، 98٪ ی دانیشتوانی جیهان لە ژێر پاراستنی پەیماننامەکەدا دەژین، 99٪ ی پشکەکانی چەکی کیمیایی، کە بە خاوەنداریکردن لە دەوڵەتەکان ڕاگەیەندراون، لە ناوچوون.
بەڵام ئەمانە هەر داتان لەسەر زەوی، تا ئێستا لە ژێر ناوی جۆراو جۆر بە کاردەهێنرێت، زەرەرمەندی یەکەم، نەتەوە ژێردەست و کەمینەکانن، گەلی کوردستانیش قوربانی ئەم چەکە کۆمەڵ کوژییە بووە، لە ساڵی تریش لەلایەن داگیرکەرانەوە بەکارهاتووە.
لە کۆتایدا دەبێت هەموو هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و، تایبەت بە قوربانیانی چەکی کیمیایی، فشارەکانیان بۆ لە ناوبردن و کۆگانەکردنی ئەم ماددەی ژەهراویانە بەردەوام بێت و، چارەسەری پێویست بۆ قوربانیانی ئەم چەکە کۆمەڵ کوژییە بکرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵبجەی شەهید و گشت شەهیدانی کوردستان.
**سوودلەم سەرچاوانە وەرگیراوە:-
سایتی or.m.Wikipedia
سایتی OPCW
سایتی ڕۆژنیوز
سایتی جەزیرە نێت