KDC

وێبنارێکی تایبەت لەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 34ەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی گەرمیان، وێبنارێکی بۆ شاعیر و نووسەر، لەتیف شێخ عومەر سازکرد و، تێیدا ناوبراو ئاماژەی بە گرینگی ناوچەکە کرد، کە لە دێر زەمانەوە، رژێمە یەک لە دوای یەکەکان ویستی خاپوورکردنیان هەبووە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، شەوی رابردوو، کاتژمێر 9:30 خولەک بە کاتی هەولێر، وێبنارێکی تایبەتی لە ژێر ناوی (ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران)، بۆ شاعیر و نووسەر، لەتیف شێخ عومەر، بە بەشداری بەشێک لە ئەندامان و لە رێی پڕۆگرامی Zoom سازکرد، کە تێیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە رژێمە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵی خاپوورکردنی هەڵەبجە و ئەو ناوچانەیان داوە، ئەوەش بە گوێرەی گرینگی ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ساڵی 1987 خەڵکی هەڵەبجە، دژ بە رژێمی بەعس راپەڕین، لە بەرانبەر ئەوەشدا رژێم بە چەکی ناپاڵم بۆردومانی شارەکەی کرد، کە تێیدا دەیان ڕۆڵەی ئەو شارە بوونە قوربانی، تا دواجار لە رێککەوتی 16ی3ی1988 کیمیارابارانی شارەکەی کرد و، لە ئاکامدا بووە هۆی شەهیدبوونی 5 هەزار هاووڵاتی ئەو شارە.

___

سیناتۆرە بەناوبانگەکەی ئەمەریکا دوبارە باسی کوشتنی پۆتین دەکات

nusar1

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد

nusar1

وێبینارێک لەسەر ئەرک و مژاری دیاسپۆرا و ستراتیژی نەتەوەیی سازکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW