KDC

مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان :ئێران لەساڵی 2021دانزیکەی 280کەسی لەسێدارەداوە

بەپێی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتییەکان ئێران لەساڵی 2021نزیکەی 280کەس کەلەنێویاندا ئافرەت و کەسانی بەتەمەن و کەمەنەتەوەییەکانی تری لە سێدارەداوە ،کەزۆربەیان لە ژێر ئەشکەنجەدا وتەیان لێوەرگیراوە بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێن، فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە

لەمبارەوە ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی مافی مرۆڤەوە زۆر نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ،کە بەئاشکرا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە جاوید رەحمان ڕاگەیاندووە ،ژمارەی ئەوانەی لە سێدارەدەدرێن ساڵانە زیاتردەبن ،کە لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان بەهۆی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە لە سێدارەدراون ،لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆریان لە ژێر ئەشکەنجەی زۆر وتەیان لێوەردەگیرێت ،گوێ بە ڕەگەز یاخود تەمەنی کەسەکان نادرێت

لەدرێژەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە لە سێدارەدانی نزیکەی 80ئافرەت و هەروەها ژمارەیەک مێرمنداڵ کە لە خوار تەمەنی 18ساڵی و کەسانی بەتەمەن سەروو 70ساڵیان لە ناودایە

لەبارەی نەتەوەکانی تر لە ئێران ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بە لەسێدارەدانی زیاتر لە 50کوردو نزیکەی 40بلوچی دەکات ،کەلە لەژێر ئەشکەنجەدانێکی زۆر دانپێنانیان لێ وەردەگیرێت و بێ لێکۆڵینەوە سزا دەدرێن
سایتی دی ڤی ئەڵمانی لە زاری جاوید رەحمانی بڵاویکردەوە ،کەهەندێکیان لە گردبوونەوە ی ئاشتی لەبارەی کەمی ئاو و خزمەتگوزاریەوە و ڕێوشوێنەکانی دەسەڵاتداران لەبارەی وشکەساڵیەوە ,گیراون و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراون و بەزۆر لە ژێر ناوی جۆر جۆر وتەیان لێوەرگیراوە دواتر سزدراون
لەکۆتایی ڕاپۆرتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بە لەسێدارەدانی 11کورد دەدات ،لە ساڵی 2021 ،کەلە هەلومەرجێکی نادیار بێ
لێکۆڵینەوە سزای بۆ دەرچووە
جێی باسە ئێران لە لیستی ڕەشی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا پێشەنگە لە بەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی لە سێدارەدانە ،کەلەژێر ناوی ئاسایشی نیشتمانی و هاریکارانی دژ ی شۆڕش بەپاردەکرێت
بەڵام ئاژانسی ڕاگەیاندنی ئێرانی لەبەرامبەر لە سێدارەدانی بەکۆمەڵەی 81 کەس لەسعودیە کە 41 کەسی شیعە مەزهەبی لە نێواندابووە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنیان لە ژێر پەردەی مافی مرۆڤ دەستپێکردبوو ، هەروەها سعید خەتیب زادەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات ،بە پێشلکاری یاساکانی مافی مرۆڤی ناودەبات !

سۆران حەسەن

___

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ

KDC

دواین گۆرانکاری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفدراسیۆن ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان دادەڕێژن

nusar1
KDC

FREE
VIEW