KDC

پرۆفایلی موحەممەد سەڵاح

موحەممەد سەڵاح غالی لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢، یاریزانی تۆپێی پێی ھەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە. سەڵاح لە ھێڵی ھێرشبردن یاری دەکات. لەئێستادا موحەممەد سەڵاح وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دادەنرێت، سەڵاح ناسراوە بە خێرایی، بڕین و گۆڵکار.

لە جامی جیھانیی ٢٠١١ بۆ تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان یاری بۆ ھەڵبژاردەی میسر ئەنجامداوە، ھەروەھا لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی ٢٠١٢ی لەندەن بەشداربووە. لە ئاستی یانەکانیش لە یەکەم وەرزی بۆ یانەی بازلی سوویسری بووەتە پاڵەوانی خوولی سوویسرا. سەڵاح یاری بۆ یانەکانی چێڵسی، وە بەشێوەیەکی خواستنیش بۆ یانەی ڕۆما و فیوۆرتینا ئەنجامداوە. لە ساڵی ٢٠١٧ەش گواسترایەوە بۆ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

لە وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، بە ئاستە بەرزەکەی ڕابەرایەتی یانەی ڕۆمای کرد و توانیان لە خوولی ئیتالی پلەی دووەم بەدەستبھێنن. دوای ئەوە سەڵاح گەڕایەوە ئینگلتەڕا، بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ لیڤەرپوول واژوو بکات بەبڕی ٣٦٫٩ میلیۆن پاوەند. لەدووەم ئەزموونیدا لە پرێمەرلیگ، سەڵاح توانی جێگای خۆی بکاتەوە لە ھێڵی ھێرشبردنی یانەکە. سەڵاح توانی ژمارەیی پێوانەیی پرێمەرلیگ بشکێنێت بەتۆمارکردنی ٣٨ گۆڵ لە یەک وەرزی یاریکردندا و خەڵاتی لاپچینی زێڕی گۆڵکاری بردەوە. سەڵاح لە ساڵی ٢٠١٨ بە سێیەم باشترین یاریزانی جیھان ھەڵیژێردرا.

بازل    دەستکاری

جامی سوپەری سویسری دوو جار: ٢٠١٢–٢٠١٣، ٢٠١٣–٢٠١٤
لیڤەرپوول دەستکاری
چامپیۆنس لیک یەک جار: ٢٠١٨–٢٠١٩
پرێمەرلیگ یەک جار: ٢٠١٩–٢٠٢٠
نێودەوڵەتی دەستکاری
پلەی سێیەم لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١١، ئاستی ھەڵبژاردەی میسر ژێر ٢٠ ساڵان
پلەی دووەم بوو لە جامی کیشوەری ئەفریقا ٢٠١٧

___

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆبلباو یاری کۆتایی جامی سوپەر ئیسپانی ئەنجام دەدەن

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ساز کرد

nusar1

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW