KDC

ئەمەریکا و چین :کار بۆ ئاشتی جیهان دەکەین

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی سەرکردەکانی ئەمریکا و چین کۆبوونەوە، کۆشکی سپی وتی کە پەکینی ئاگادار کردۆتەوە لە بەرامبەر دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕووسیا. شی سەرۆکی چین داوای لە ئەمریکا کرد کە “کار بۆ ئاشتی بکات”.

سەرۆکی چین شی جیپینگ و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆ بایدن لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە کۆبوونەوە و دوای ئەوە ڕاگەیەندراوێکی چاوەڕوانکراو لە کۆشکی سپیەوە بڵاوکرایەوە. دوای کۆبوونەوەکەش کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، لایەنی چینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بەڵام کۆشکی سپی چەند کاتژمێرێک لێدوانی نەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرۆک بایدن بە شی وت کە مانای چیە و ئەنجامەکان چی دەبێت ئەگەر پەکین پشتگیری دارایی بۆ ڕووسیا بکات.

ئەو دوو سەرکردەیە هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگی هێشتنەوەی کەناڵە پەیوەندییەکان بەکراوەیی.

کاربەدەستێکی گەورەی ئەمەریکیی کە ناوی نەهاتووە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ و وردەکاریی بووە و وتیشی “دەبینین چین لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا چ بڕیارێک دەدات”.

جەختکردنەوەی شی لەسەر “با کار بۆ ئاشتی جیهانی بکەین”

ئاژانسی هەواڵی ‘شینهوا’ی چین بڵاویکردەوە کە شی داوای لە بایدن کردووە کە پێکەوە کار بۆ ئاشتی جیهانی بکەن. شی ئاماژەی بەوەشدا: “ئێمە وەک ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوو گەورەترین ئابووری جیهان، ئێمە نەک تەنها ناچارین لەسەر پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بەڵکو دەبێت هاوکاری یەکتر بکەین. بەڵکو بۆ ئەوەی پشکی خۆمان لە بەرپرسیاریەتی”.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە باسی شەڕی ئۆکرانیاش کرا، شی وتی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا جارێکی دیکە دەریخست کە نابێت وڵاتان لە مەیدانی جەنگدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە “قەیرانی ئۆکرانیا شتێک نییە ئێمە دەمانەوێت بیبینین”. سەرۆکی چین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناکۆکی و گرژی لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە، سەرۆکی چین وتی پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆرترین بەها بە ئاشتی و ئاسایش بدات.

___

کۆنفدراسیۆن داوای کردووە ، کۆبونەوەی لوتکەیی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت

nusar1

430 کۆچبەری سەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا بە فڕۆکەیەک دەگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان

KDC

یەکەم شەمەندەفەری بارهەڵگر لە پاکستانەوە گەیشتە تورکیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW