KDC

بەرەی پۆلیساریۆ :هەڵوێستی ئیسپانیا بەرامبەر بەبیابانی خۆرئاوا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

دوای ئەوەی ئیسپانیا بە فەرمی پشتگیری مافی ئۆتۆنۆمی پێشنیارکراوی شانشینی مەغریب بەرانبەر کێشەی بیابانی خۆرئاوا کرد، بەرەی ڕزگاری بیابیانی ڕۆژئاوا (پۆلیساریۆ)، ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئیسپانیا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، لەکاتێکدا دەبوو پشتگیری سەرژمێری و مافی چارەی خۆنووسینی بۆ بیابانی خۆرئاوا بکردیایە، هەروەها جەزائیر دژی هەڵوێستی ئیسپانیا، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە مەدرید بانگهێشت کردووە، تا گفتۆگۆ لەوبارەوە بکەن.

سایتی دی ڤی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە حکوومەتی ئیسپانیا، باڵیۆزی جەزائیری لە بارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بە بیابانی خۆرئاوا پێڕاگەیاندووە، کە ئیسپانیا جەزائیر بە هاوبەشێکی ستراتیژی خۆی دەزانێت و، پێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە وەک خۆی دەهێڵێتەوە.

بەرەی پۆلیساریۆ لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، هەڵوێستی فەرمی حکوومەتی ئیسپانیا بۆ پشتگیریکردنی پێشنیازەکەی مەغریب، بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی بە بیابانی ڕۆژئاوا، لە بەرانبەر کۆتایی هێنانی ناکۆکی دبلۆماسی نێوان ڕەبات و مەدریدە، جێگای سەرسوڕمانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە سەرسامییەکی زۆرەوە، حکوومەتی کۆماری بیابانی خۆرئاوا، بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی کەنارە سوورەکان، (پولیساریۆ)، هەڵوێستمان دەربارەی ناوەڕۆکی ئەو لێدوانانەی کە لەلایەن داگیرکەری مەغریب و حکوومەتی ئیسپانیاوە دەرکراوە دەبێت”.

جێی ئاماژەیە، حکوومەتی مەغریب، لەسەدا 80ی خاکی بیابانی خۆرئاوای لە ژێردەستە و، تاک لایەنە مافی ئۆتۆنۆمی لە ژێر فەرمانرەوایی شانشینی رەبات ڕاگەیاندووە، جەزائیر کە پشتگیری حکوومەتی بەرەی پۆلیساریۆ دەکات، لە پێناو سەرژمێری گشتی ئازاد و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی ئەمازیخی بە ڕەوا دەزانێت.

هەروەها لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوا لە مەغریب، جەزائیر و مۆریتانیا کراوە، بەبێ مەرج دانوستانەکانیان دەست پێبکەنەوە، کە لە ساڵی 2019ەوە ڕاگیراوە، لەلایەکی دیکەوە، ئەگەری زۆرە ئەم هەڵوێستەی ئیسپانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ جەزائیر تێک بدات، لە کاتێکدا جەزائیر گازی سرووشتی بۆ ئیسپانیا و ئیتالیا هەناردە دەکات، لەگەڵ ئەو قەیرانەی کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا کێشەیەکی دیکەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئیسپانیا دروست دەکات.

سۆران حەسەن

___

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: زیاتر لە 3هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا لەبەر نەبونی پێداویستی چارەسەرکردنی پزیشکی گیانیان لە دەستداوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW