KDC

ئەڵمانیا :پەنابەرە سورییەکان بۆ سەنتەری دوورە شارەکان دەگوازێتەوە و ئۆکرانییەکانی تێدانیشتەجێ دەکات

ماڵپەری کەناڵێکی میدیایی، چیرۆکێکی بڵاوکردۆتەوە کە ئەڵمانیا پەنابەرانی سوری لە خانووی شارەوانی دەردەکات و پەنابەرە ئۆکرانییەکانیان تێدا نیشتەجێ دەکات، ئەوەش وایکردووە عەرەبەکان لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توڕەیی خۆیان دەربڕن.

هەندی لە دەستەڵاتدارانی ئیدارەی نێوخۆی ئەڵمانیا، بەهۆی لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانیا، کار بۆ زەمینەیەک دەکەن، ئەوەش بریتییە لە دەرکردنێکی سیستماتیکی پەنابەرە سورییەکان، کە سوود لە خانووبەرەی شارەوانی ئەڵمانیا وەردەگرن.

لە ڕاستیدا کێشەکە پەیوەندی بە ناوەندەکانی پێشوازی سەرەتایی، یا کاتییەوە هەیە، کە دوای قەیرانی پەناهەندەیی ساڵی 2015، بۆ ماڵ و مانەوە لە پەناخوازان دامەزراون، تا دواجار داواکارییەکانیان لەلایەن دەستەڵاتەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ماڵپەڕی کۆچبەر نیوز، بە ڕوونکردنەوەیەک لە کلاوس ئۆلریش برۆلس، لە ئەنجوومەنی پەنابەرانی کۆڵن، دووپاتی کردەوە، کە ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات، گواستنەوەی هەندێک پەنابەرە لە ناوەندەکانی پێشوازی سەرەتایی حکومەت، بۆ ئەوەی شوێن بۆ ئۆکرانییەکان دروست بکەن.

گوتەبێژەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانەوە، ئاساییە کە لە ناوەندی پێشوازیکردن، یا ناوەندی سەرەتاییدا، وەک لە ئەڵمانیا جێگەیان بکرێتەوە، گوتیشی: “بۆ ئەوە چۆڵ دەکرێت، تا ڕێگا بۆ ئەو پەنابەرە نوێیانە دروست بکرێت، دوای دەستنیشانکردنی ناوی ئەو پەنابەرانەی کە دەبێت بنکەکانی پێشوازی سەرەتایی بەجێبهێڵن، دەستبەجێ دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی دیکەی حکومەت”.

برۆلێس جەختی کردەوە، کە تەنیا بۆ پەنابەرانی سوریا ناگونجێت، بەڵکو هەموو ئەو پەنابەرانەی کە چەند مانگێکە لەو ناوەندانەدا بوون و خەڵکی وڵاتانی جیاواز و نەتەوەی جیاوازن دەگرێتەوە.

مافی مرۆڤ و پەنابەران ئیدانەی دەکەن

چالاکوانی مافی مرۆڤ، تاریق ئەلئەوس، سەبارەت بە گواستنەوەی پەنابەرە کۆنەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پێشوازیکردنی پەنابەرانی ئۆکرانیایی بکرێتەوە، لە ڕێگەی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی: “خێزانەکان دەرفەتی ئەوەیان نەبوو کە ناڕەزاییان هەبێت لە گواستنەوەیان و، هەندێک جاریش گواستراونەتەوە بۆ شوێنە زۆر دوورەکان، چیتر منداڵان ناتوانن بچنە قوتابخانە”.

هەروەها ئەوس وەک بەرپرسێکی ئەنجوومەنی پەنابەرانی کۆڵن، جەختی لەوە کردەوە، کە بڕیارەکە تەنیا ئامانجی سورییەکان نییە، ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ، بە تەلەفۆن بە هەواڵی کۆچبەرانی ڕاگەیاند و گوتیشی: “ئەوە دەربارەی گواستنەوەی پەنابەرە کۆنەکان نییە، کە بە لایەنی کەمەوە لە ناوەندەکانی پێشوازی سەرەتایی لە بەرلینن، نا دادوەرییە بۆ پەنابەران، چونکە ساڵانێکە لەو سەنتەرانەن، تا ئێستاش منداڵەکانیان ڕێگەیان پێنەدراوە بۆ خوێندن لەو قوتابخانانەی کە تێیدا ناویان هاتووە و، هەوڵەکانیان بۆ یەکخستن و جێگیربوون لەناودەبرێت”.

گوتیشی: “پەنابەرانی ئۆکرانی، لە پەنابەرە کۆنەکان کەمتر گرینگ نین، بەڵام نابێت پێشوازییان لەسەر حیسابی پێشینەکانیانەوە بکرێت و، گواستنەوەیان نا دادپەروەرانەیە، ئەوەی پێویستە بکرێت، ئەوەیە کە باری یاسایی ئەم ناوەندانە یەکلایی بکرێتەوە و، بکرێتە بنکەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی، وە بۆ پەنابەرە نوێکان سەنتەری دیکە بکرێتەوە”.

ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤی، لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ خێزانێک، کە بەسەر دوو ناوەنددا دابەشکرابوو، کە ئەندامەکانی لە یەکدی جیاکراونەتەوە، بەڵام لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کۆچبەر نیوز، دووپاتی کردەوە کە ئەو خێزانە ئێستا لە یەک شوێن کۆکراونەتەوە، ئەوەش دوای دەستێوەردانی خۆبەخشان و یاساناسان، کاتێ پەرت و بڵاوکرانەوە، بەرپرسان دەیانزانی کە ئەندامی یەک خێزانن، بەڵام بۆ ئەوەیان کرد، نازانین.

گلەیییەکان

کۆچبەر نیوز لە ناوەندە سەرەتاییەکاندا گەیشتە پەناخوازان، لەوانە پەناخوازێکی سوری کە سێ مانگ لەمەوبەر گەیشتۆتە ئەڵمانیا و لە ناوەندی پێشوازی سەرەتایی لە نۆیس، نۆرث راین-وێستفالیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیایە، کە ناسراوە بە ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران و پەنابەران، ئەو لەگەڵ باقی ناوەندی پێشوازی سەرەتایی گواسترایەوە بۆ سەنتەرێکی دیکە لە دەووروبەری گوندی ڕینبێرگ.

(ا، ر) ئەو ویستی ناوی بە پیت بنووسرێ، گلەیی لە دووریی ئەو شوێنەی دەکات کە لە چاو سەنتەری پێشووی، کە پێیان چۆڵکراوە بۆ ئۆکرانییەکان، کە زۆر دوورە شارە، هەروەها جەختیشی کردەوە کە ئەو سەنتەرەی کە ئەوان بۆی گواستراونەتەوە زۆر بچووکترە لە شوێنی پێشوو.

پاساوی ئیداری بۆ بڕیاری گواستنەوە

ستیفان ستراوس، گوتەبێژی وەزارەتی کار و یەکخستن و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەرلین، لە وەڵامی ئیمەیڵێکی نووسراودا بۆ هەواڵی کۆچبەران، ڕوونی کردەوە کە دۆخی هەندێک لەو کەسانەی گواسترانەوە بۆ شوقەکانی شارەوانی لەو پەناگەیەی کە پێشتر لەوێ بووە، باشتر بووە، ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەکە هەوڵ دەدات ڕەچاوی بارودۆخی ئەو کەسانە بکات، کە دەگوازرێنەوە و هەوڵ دەدات تا ئەو ڕادەیەی، کە دەکرێت، زیانەکان کەم بکەنەوە و، ئەو ئەستەمەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ببەخشێت و، جەختیشی کردەوە وەک وەزارەت پەشیمانین لەوەی، کە هەندێک لەو کەسانەی بەهۆی ئەو گواستنەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ستراوس سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو بڕیارەش گوتی: “زیادبوونێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی، کە پێویستیان بە خانووبەرە و یارمەتی هەیە، کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا تێکەڵبوون، هەروەها ئێمە لە پێشدا نازانین چەند پەنابەر لە ئۆکرانیاوە دەگەن، چونکە ئەوان بەبێ ڤیزا دێنە ئەڵمانیا.

ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا، کە وەزارەتی کار و یەکخستن و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاری چۆڵکردنی خانووی کاتی نەداوە بەبێ بیرکردنەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانێت سەلامەتی پەنابەرە ئۆکرانییەکان مسۆگەر بکات، کە زۆربەیان ژن و منداڵن و پێویستیان بە سەلامەتی هەیە.

ستراوس گوتی: “نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی لەوێ نیشتەجێ بوون، لەلایەن یارمەتیدانی خانووبەرەی کۆمەڵایەتی ناوچەکەوە گوازراونەتەو.

گۆڕانێکی کتوپڕ

سەنتەرێکی پەناهەندەی ژنان لە باڤاریا، کە لە وڵاتانی جیاوازەوە لە پەناخوازانی نێویدا چۆڵ کراوە، بۆ وەرگرتنی پێشوازی لە پەنابەرانی ئۆکرانی.

سەرچاوەیەک لەنێو سەنتەری پەناهەندەکە، کە داوای کرد نەناسێنرێتەوە، دەڵێت: “ئەم بڕیارە هەموو پەناخوازانی گرتەوە، نەک تەنیا ژنانی سوریا کە زۆر بە خێرایی گوازرانەوە بۆ ناوەندەکانی پێشوازی لە گوندە دوورەکان، سەرچاوەکە باسی لە گۆڕینی هەموو ئەو مەنجەڵانە کرد کە لە چێشتخانەکەدا بەکارهاتوون و، کردنەوەی دوو نهۆمی داخراو کە دۆشەک و کەلوپەلی نوێیان تێدایە.

ئەوەوەشی خستەڕوو کە جیاوازی لە مامەڵەکردنی پەنابەرانی نوێ لەلایەن بەرپرسان و کارمەندەکانی نێو ناوەندەوە هەیە.

___

دەست بە تەواوکردنی بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێت 

KDC

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی لێهاتووی بە کوردێک دەبەخشێت

nusar1

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW