KDC

پرۆفایلی واین ڕۆنی

واین مارک ڕونی، لە دایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ە، ھێرشبەرێکی ئینگلیزە و یاریزانێکی تۆپی پێیە لە ھێڵی ھێرشبەر و، بە یەکێ لە باشترین ھێڕشبەرانی جیھان ھەژمار دەکرێت.
سەرەتای ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن دەستی پێ کرد، دواتر چووە ڕیزی یانەی مانشستەر یونایتد، خاوەن توانایەکی زۆرە و گۆڵکارێکی زۆر مەترسیدارە، بەڵام ھەندێ جار ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و لە نێو یاریگادا زوو توڕە دەبێت، بەڵام بە کوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی دەژمێردرێت.
واین ڕونی، لە تەمەنی دە ساڵییەوە و یاری لەگەڵ گشت تیمە تەمەنییەکانی یانەی ئێفرتۆنی کردووە تا وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣، کاتێ ڕاھێنەر دێفد مۆیس، بۆ یەکەم جار بانگھێشتی ھێڵی یەکەمی یانەی کرد و، بە خێراییەکی زۆر توانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن، توانی شوێنێکی سەرەکی بۆ خۆی بگرێتەوە و، بەشداری لە ٣٣ یاری کرد، لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن توانی ٦ گۆڵ لە خولی پریمیێرلیگ تۆمار بکات و، دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا.
لە وەرزی دواییدا، یاریزان ڕونی چووە نێو باسی ڕۆژنامەکانەوە و بەشداری لە ٣٤ یاری کرد، توانی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و بووە بچووکترین یاریزان، کە گۆڵ لە پریمیێرلیگ تۆمار بکات، دوای ئەو ئاستە بەرزە، ڕاھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد، سێر ئەلێکس فێرگسۆن بۆندێکی لەگەڵ بەست و بردیە ئۆڵدترافۆرد.
وەرزی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ یەکەم وەرزی یاریزان ڕونی بوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و، یەکەم وەرزی بوو کە بەشداری لە شامپیۆنزلیگدا بکات، یەکەم یاری بەرانبەر یانەی فەنارباخچەی تورکی ئەنجام دا، لە ٢٤/٩/٢٠٠٤ و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات لە یارییەکە و، دواتر کۆی گۆڵەکانی گەیشتە شەش گۆڵ لە شامپیۆنزلیگ و، لە خولی پریمیێرلیگ بەشداری لە ٢٩ یاری کرد، کە تێیدا توانی یازدە گۆڵ تۆمار بکات.
لە وەرزی دواتر، بەشداری لە ٣٦ یاریدا کرد و توانی شانزە گۆڵ تۆمار بکات، لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ ڕونی زیاتر خۆی لەگەڵ یانەکەی پەسەند کرد و بەشداری لە ٣٦ یاری کرد، تێیدا توانی ١٤ گۆڵ تۆمار بکات و، پێنج گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا و، بەشداری لە دوانزە یاری شامپیۆنزلیگدا کرد، کە توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات.
وەرزی ڕابردوو ٢٠٠٧–٢٠٠٨ وەرزێکی پڕ لە خەڵات بوو بۆ یاریزان ڕونی و ھاوڕێیانی، توانی بەشداری بکات لە بە دەست ھێنانی گشت نازناوە گرینگەکان، لە پریمیێرلیگ یاریزان ڕونی بەشداری لە ٢٧ یاریدا کرد و، توانی دوازدە گۆڵ تۆمار بکات، ھەرچەندە تووشی پێکانیش ھات لەو وەرزە.
لە خولی شامپیۆنزلیگدا بەشداری لە یانزە یاریدا کرد و توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات، توانی لەگەڵ یانەکەی نازناوی خولی پریمیێرلیگ و خولی شامپیۆنزلیگ بە دەست بھێنێت، لە سەرەتای ئەم وەرزە، یانەی مانشستەر یونایتد بەشداری لە پاڵەوانیەتی جامی جیھانی یانەکان کرد و، ڕونی ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و، بوونە پاڵەوانی جیھان و توانی سێ گۆڵ لە سێ یاری تۆمار بکات، لەم وەرزە، ڕۆنی تا ئێستا بەشداری لە بیست یاری کردووە و ھەشت گۆڵی تۆمار کردووە.
لە خولی شامپیۆنزلیگ، ڕونی بەشداری لە شەش یاری کردووە و سێ گۆڵی تۆمار کردووە، واین مارک ڕونی، بچووکترین یاریزانی ئینگلیزیە، کەوا بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی کردبێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی کرد لە ١٢-٠٢-٢٠٠٣ بەرانبەر ھەڵبژاردەی ئوستورالی.
لە یۆرۆـی ٢٠٠٤ لە پورتوگال ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و توانی چوار گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی تۆمار بکات، تا ئیستا بەشداری لە ٤٨ یاری کردووە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی و ١٩ گۆڵی تۆمار کردووە، ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلیزی فابیۆ کاپیلۆ، پشتی بەم یاریزانە دەبەستێت و ھیوای وایە کەوا لەگەڵ ھاوڕێیەکانی لامپارد و جێرارد، بتوانن ببنە پاڵەوانی جیھان.
خولی پریمیێرلیگ ٢٠٠٦–٢٠٠٧ و ٢٠٠٧–٢٠٠٨ و ٢٠١٢–٢٠١٣
جامی بەخشین ٢٠٠٧–٢٠٠٨
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٢٠٠٧–٢٠٠٨
جامی جیھانی یانەکان ٢٠٠٨

___

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

پرۆفایلی تۆنی کروس

nusar1

ئەمەریکا تانک و تۆپی دوورهاوێژ بە ئۆکرانیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW