KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێنج هەوڵاتی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لەجەژنی نەورۆز دەستگیر دەکرێن

پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز، لە پارکی منداڵانی سنە کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 21ی مانگ و سەری ساڵی نوێی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، نزیکەی پێنج کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەیان بە ناوەکانی، سوهراب جەلالی 60 ساڵ، خاڵۆ جەماڵ 65 ساڵ، دایە بەتوول 75 ساڵ، فواد عەنایەتی 35 ساڵ و ئاریانا سەلیمی 14 ساڵەیان دەستگیر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە، دوای بە شداریتان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، کە لە پارکی منداڵان بەڕێوەچوو بوو، دەستگیر کراون و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە خاڵۆ سوهراب، خاڵۆ جەمال و فواد عەنایەتی، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

___

برووسکەی چەندین نووسەر و کەسایەتی و هوونەرمەند

KDC

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ئەستۆگرت

nusar1

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW