KDC

یەکێتی ئەوروپا بەرەو دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ بەجیا لە ناتۆ هەنگاو دەنێت

وەزیرانی دەرەوە و بەرگری یەکێتی ئەوروپا، لەسەر دروستکردنی هێزێکی پێنج هەزاری کاردانەوەی خێرای گورز وەشێن رێککەوتن، ئەوەش لە بەرانبەر هەر تەنگژەیەکی لەناکاو، کە بەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بگرێت.

ئەم هێزە نوێیە، تەواوکەری هێزی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)یە و، ئامانج لێی، بەربەرەکانی هاوپەیمانێتی سەربازی ناتۆ نییە، کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام دروستکردنی هێزی سەربەخۆ چەند رەهەندێکی سیاسی و سەربازی لە خۆدەگرێت! کە بەرەو هێزێکی سەربەخۆ بەجیا لە ناتۆ، دەرئەنجامی گۆرانکارییە سیاسی و سەربازییەکانە.

تۆڕی هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە، کە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و بەرگری، لە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتن لەسەر ستراتیژییەکی ئاسایشی، بە مەبەستی بەهێزکردنی ئامادەکارییە سەربازییەکان لەکاتی گەڕانەوەی جەنگ بۆ ئەوروپا، لەوانەشە دروستکردنی هێزێکی کاردانەوەی خێرای 5000 کەسی بەهێز، دەتوانرێت بە خێرایی بڵاوبکرێتەوە.

لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی بەرۆکی یەکێتی ئەوروپا دەگرێت، جۆسێڤ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: هەڕەشەکان نزیک دەبنەوە و ئێمەش دەستکراوە دەبین، هیوا ئەمنییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵانی داهاتوو، پێویستی بە گۆڕانکارییە لە هێزەکاندا.

هەرلەوبارەوە، کریستینە لامبەرشت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لەگەڵ برۆکسل ئامادەیە ناوەڕۆکی هێزی کاردانەوەی خێرای گورز وەشێن دەستپێبکات و، دەووربەری ساڵی 2025 ئامادەیی تەواویان دەبێت.

شایەنی باسە، پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی ئەم هەفتەیە، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، ستراتیژی ئاسایشی پەسەند بکەن.

سۆران حەسەن

___

هەولێر: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کرد

nusar1

چەند کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی کوردی فینلاند لە شاری تۆرکۆ ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW