KDC

سویسرا:بەگەیشتنی پەنابەرانی ئۆکرانی ڕاستەوخۆ مافی مانەوەی ئێس وەردەگرن

بە گوێرەی میدیاکانی ناوخۆیی سویسرا، لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانی بۆ ئەو وڵاتە زۆر ببێت و، چۆنییەتی تێکەڵاوبوونی منداڵانی ئۆکرانی لە خوێندگاکان کێشەیەکی دیکە دروست بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەفتەنامەی (نۆیە زیورخە تسیاتونگ)، کە لە شاری زیورخ دەردەچێت: لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانی، درز دەخاتە چیاکانی ئەلپ و قەیرانێکی کۆچبەران، کە دەیان ساڵە لێشاوی وای پەنابەرانی بۆ نەهاتووە.

سایتی سویس ئینفۆ بڵاویکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان کە لەلایەن کارلین کیلەر سوتەر، وەزیری داد و پۆلیسی سویسرا، تا مانگی شەش، پێشبینی نزیکەی 50هەزار پەنابەر دەکرێت، بەڵام بەرپرسی کانتۆنە ناوخۆییەکان، پێشبینی نزیکەی 300هەزار پەنابەری ئۆکرانی دەکەن.

بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا، ڕۆژانە نزیکەی 500 بۆ 1000 پەنابەری ئۆکرانی ڕوو لە سویسرا دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی کۆچ و پەنابەرانی سویسرا، چالاککردنی مافی مانەوەی ئێس بۆ پەنابەرانی ئۆکرانی چالاک دەکات، ئەویش مافی مانەوەی یەک ساڵ بە مۆڵەتی کارکردن دەدات، ئەو مافەش بواری نوێکردنەوەی دەبێت.

ئەم جۆرەی مافی مانەوەی ئێس لەسویسرا، ساڵی 1999 بڕیاری لە بارەوە دراوە، ئێستا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، ئەم یاسایە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جێی باسە، مافی مانەوەی پەنابەران لە سویسرا، هەمە چەشنە لەوانە،N, F, B, C, Ci, G و L هەندێکشیان دوو شێوەی جیا لەخۆ دەگرێت.

سۆران حەسەن

___

لەسەر داوای مستەر کورد هەژماری تویتەری فەرماندەی زەمینی سوپای پاسداران داخرا

nusar1

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق:ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵناوەشێندرێتەوە

nusar1

پێشبینی دەکرێت ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا بۆ 8,3ملیۆن کەس بەرزبێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW