KDC

پۆڵەندا ترسی لە بەکارهێنانی پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە

دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، هۆشداریان دا لە مەترسی ئەو چەتانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن، بەتایبەت ژنان و منداڵانی ئاوارەی ئۆکرانی، هەروەها هۆشداریی هاوشێوەش لە وڵاتانی دراوسێ و ئەڵمانیاش دراوە

لەگەڵ بەردەوامبوونی ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا بەرەو سنوورەکانی، حکوومەتی پۆڵەندی ترسی لە هەڕەشەی ئەو چەتانە هەیە بۆسەر ئاوارە ئۆکرانییەکان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان.

مارین وێسچیک، چاودێری مافەکانی مرۆڤی پۆڵەندی، لە 15ی ئەم مانگەدا سەردانی سنووری پۆڵەندی و ئۆکرانی کرد بۆ تاوتوێکردنی مەترسی باندەکانی قاچاخچی مرۆڤ، بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وێسچیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە ئەفسەرانی پۆلیس بە تەواوی ئاگاداری ئەو مەترسییانەن و، پێشتر گومانیان لە هەندێ حاڵەتدا هەبووە.

ئاگادار بە!

ئەم نیگەرانییانە لە ئەڵمانیاش دەنگدانەوەیان دایەوە و، خۆبەخشەکان لە وێستگەی بەرلین کاریان بۆ پێشوازیکردن لە ئۆکرانییەکان دەکرد، پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، هۆشداری دا بە ئۆکرانییەکان لە مەترسییە شاراوەکان، کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، پۆلیس لە تویتەرێکدا بڵاوی کردەوە: “لە وێستگەی ناوەندی خەڵک هەن کە وا پیشان دەدەن خۆبەخشن و شوێنی نیشتەجێبوون پێشکەش دەکەن”، بۆیە پۆلیس داوای لە ئاوارەکان کرد، کە ڕووبکەنە پۆلیس، ئەگەر کەسێک پارە و شوێنی مانەوەیان پێشکەش کردن، کاتێ گومانیان لێ دەکرێت.

کاتێک ئۆکراینییەکان بۆ یەکەمجار دەستیان کرد بە هاتن بۆ وڵاتانی دراوسێ، دەستەڵاتداران نەیانتوانی هەموو ئەو ئۆڤەرە گواستنەوە و یارمەتیانە بۆ پەنابەران دابین بکەن، رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی دۆخەکە بۆ چەند هەفتەیەک، ڕێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنیان گیراوەتەبەر.

پێوانەی پێشگر!

دەستەڵاتداران و رێکخراوە خۆبەخشەکان، لە ئێستادا بڵاوکراوەکان بڵاو دەکەنەوە لەسەر ڕێککارەکانی پاراستن بە چەندین زمان، بۆ نمونە، ئۆکرانییەکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن، کاتێ کەسێ کە یارمەتییان پێشکەش دەکات، ئەوا وێنەی سێڵفییان لەگەڵ بگرن، ئەگەر ئەو ڕەتی کردەوە، دەبێت خۆت بەدوور بگریت لە ڕۆیشتن لەگەڵیدا.

هەروەها ئێستا بەرنامەی تەلەفۆنی تایبەت هەیە بۆ تۆمارکردنی شۆفێران و ڕێبواران لەگەڵیاندا، بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی پرزیمیس، تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار کەس ئەو بەرنامەیان بەکارهێناوە، رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە لە ڕێگەی کاربەرنامەکەوە، دەستەڵاتەکان دەتوانن بەدواداچوون بکەن، کە ئایا ئەو پەنابەرانە گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، یا نا.

چەتەکان لاوازەکان دەکەنە ئامانج

باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، دەیانەوێت سوود لە قوربانییە لاوازەکان وەربگرن، کە هەژاری تەنیا یەکێکە لەو هۆکارانەی دەتوانێت خەڵک زیاتر لاواز بکات، ئەو پەنابەرانەی لە شەڕ و توندوتیژی، یا دۆخێکی ناجێگیر هەڵاتوون، ئامانجی سەرەکی ئەو چەتانەن.

___

زارا محەمەدی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گوازرایەوە گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی سنە

KDC

راگەیاندنی ئەنجامەکان دوادەخرێت

KDC

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW