KDC

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەی ڕۆژانەی خۆیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، ئەو زیانانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەر سوپای ئۆکرانیا گەیشتوون، بڵاو دەکەنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ماجینگ ئیگۆر کۆناشینکۆف، گوتی 137 جێگیری سەربازی ئۆکرانیا، کە خاڵی پشکنین و ناوەندەکانی پەیوەندیان تێدابوو تێکشکێنراون، لەنێو ئەو شوێنانەی بۆمباران کراون چەندین موشەک هاویشتن و سیستمی موشەکی دژەفڕۆکە و، هەشت عەمباری مووشەکی چەک و تەقەمەنی و، 101 شوێنی کۆگا بۆ کەرەستەی سەربازی تێدابوون، هاوکات 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایی خراونەتە خوارەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەوە، کە لە 24ی شوباتەوە دەستی پێکردبوو، ئەو ژمارەیە گەیشتە 230، هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکانی رووسیا لە کاتی بۆردومانکردندا لە شەڕەکەدا، 9 تانک و 7 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئۆکرانییان تێکشکاندوە، لە ڕووی ئۆپراسیۆنی زەمینیەوە، هێزەکانی ڕووسیا 6 کیلۆمەتر لە پارێزگای دۆنباس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشڕەوییان کرد و، دەستیان گرت بەسەر شارۆچکەی ئۆروجینوێ.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی دۆنتسک و لوگانسک لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دەستیان بەسەر هەشت شارۆچکەی دۆنباسدا گرتووە.

___

کەنەدا: کۆڕێکی جەماوەری بۆ ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو

nusar1

کەنەدا: دوو پەرلەمانتار ئامادەیی کاری هاوبەشیان لەگەڵ فدراسیۆن راگەیاند

nusar1

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

nusar1
KDC

FREE
VIEW