KDC

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، یاخیبوونی بە کۆمەڵی لەنێو سوپای ڕووسیادا ئاشکرا کرد و، ناڕەزاییەکیشی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.

لە نوێترین ڕاپۆرتی سەربازیدا، وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە نزیکەی چوار هەفتە لەمەوپێش، 220 سەربازی فەوجێکی جەنگی ڕووسیا بەشداریان لە هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا ڕەتکردۆتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی سکای نیوز، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، لە کەتیبەیەکدا 50 سەرباز کوژراون و 110 سەربازیش برینداربوون و، بەم دواییانە شەڕیان ڕەتکردۆتەوە و، هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێن، سەربازە ڕووسییەکان ورەیان نەماوە.

هێزە شەڕکەرەکانی ڕووسیا لە پاشەکشەدان

کاربەدەستێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا، ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزی جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دابەزیوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد، کە ڕووسیا زیاتر لە 150 هەزار سەربازی لە دەووروبەری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە، پێش داگیرکردنی لە 24ی شوبات، لەگەڵ فڕۆکەی پێویست و تۆپ و تانک و چەکی دیکە بۆ هێرشە سەرتاسەرییەکەی.

دوای چوار هەفتە لە جەنگ، هێزەکانی ڕووسیا نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی تەواویان بەسەر هیچ شارێکی گەورەدا بکەن و، هێزەکانی ئۆکرانیاش بە نزیکەیی لە هەموو بەرەکاندا پێشڕەوییەکانیان وەستاند.

ڕووسیا بە فەرمی ژمارەی کوژراوانی بڵاونەکردۆتەوە لەو کاتەوەی لە 2ی ئازاردا ڕایگەیاندووە، کە 498 سەرباز کوژراون و 1597 سەربازیش برینداربوون.

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، ژمارەی کوژراوانی ڕووسیای بە هەزاران خەمڵاند.

___

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی لێهاتووی بە کوردێک دەبەخشێت

nusar1

یانەی کورد ڤین FC Kurd Wien پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا کرد

KDC

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

nusar1
KDC

FREE
VIEW