KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری هێرشەکەی ڕووسیا دەدات

لە 28ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بڕیاروایە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی بەپەلە، دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری هێرشەکەی ڕووسیا بدات.

تۆڕی هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە، کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگی زیاترن بۆ ئەوەی ڕووسیا لە بڕیارەکان و، سیاسیەتی نێودەوڵەتی زیاتر گۆشەگیر بکەن.

ڕەشنوسی بڕیارەکە، کە لەلایەن فەرەنسا و مەکسیکەوە داڕێژراوە، جەخت لەسەر دۆخی مرۆیی لە بوارەکانی پزیشکی پێداویستییەکانی ژیان و، ئەو گەمارۆیەی سەر شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانی هەیە، دەکات.

لە دوای بێ ئومێدی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی ڤیتۆی ڕووسیاوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەوڵدان بۆ دەرکردنی بڕیارێک، کە سەرکۆنەی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و، پەراوێز خستن و سزاکان ڕووسیا لە کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت، دەکات.

جێی ئاماژەیە، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، گەورەترین کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی جیهانە، کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردنی پرسەکانی جیهانە و، دەرفەتێکە بۆ چارەسەری گیروگرفتەکانی جیهان، کە 193وڵاتی جیهان ئەندامن، بەپێی سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێگا بە مافی ڤیتۆ نادات.

سۆران حەسەن

___

بایدن گەیشتە رۆما بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەک گروپی G20 پێش چوونی بۆ گلاسکۆو ئامادەبوونی لە (کوب 26)

KDC

سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی داوایەک لە ڕوسیا دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW