KDC

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور :بەریتانیا دەبێتە یەکێ لە وڵاتە دژە پەنابەرەکان

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، هۆشداری دا، کە بەریتانیا دەبێتە یەکێ لە وڵاتە دژە پەنابەرەکان، بەو پێیەی پڕۆژەیاسای نوێی هاووڵاتی بوون و سنوورەکان، کە لەلایەن پریتی پاتێلی وەزیری نێوخۆوە دەرکراوە، بەریتانیا دەکات بە یەکێ لە وڵاتە دژە پەنابەرەکانی جیهان.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، پەرلەمانتارانی پارێزگار، چەند بڕگەیەکیان خوێندەوە، کە ڕێگە بە حکوومەت دەدا، پەنابەران ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات و، بە نایاسایی دەستبەسەریان بکات، ئەو سیاسەتەی کە گرووپە یارمەتییەکان دەڵێن، “ئازارێکی زۆر ناخۆشی” لێکەوتەوە، کاتێ ئوسترالیا جێبەجێی کرد.

ئەم پڕۆژە یاسایە، دەستەڵاتی نوێ دەداتە حکوومەت بۆ سزادانی پەنابەران بە چۆنیەتی گەیشتنیان بە بەریتانیا و، تەنانەت پێشنیارەکانی پێدانی ڕێگەیەکی سەلامەت بە کۆچبەران بۆ پەیوەست بوون بە خێزانەکان لە بەریتانیا، لەلایەن پارێزگارەکانەوە ڕەتکراوەتەوە.

سۆفی ماکان، سەرۆکی بەرگری رێکخراوی پزیشکانی بێ سنووری بەریتانیا، بە ئیندیپێندێنتی راگەیاندووە، ئەو پڕۆژە یاسایەی ئێستا، بەریتانیا وەک یەکێ لە وڵاتە دژە پەنابەرەکانی جیهان دەناسێنێت، لە کاتێکدا کاریگەری وێرانکەری شەڕ و ململانێ دیارە و کۆچ بەردەوامە.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێن، هێشتا کات ماوە بۆ وازهێنان لە پلانەکان، داوا لە وەزیرەکان دەکات، چاو بەو پلانانە بخشێننەوە، کە دەڵێت خەڵک تاوانبار دەکات کە بەدوای سەلامەتیدا دەگەڕێن.

ماکان گوتی: “حکوومەت ناتوانێت جدی بێت لەسەر ئەم یاسایە و کارێکی نادروستە و زۆر گران و نامرۆڤانەیە، هەندێک لە لاوازترین خەڵکی جیهان دەکاتە ئامانج، کە هیچ دادپەروەرییەک لە تاوانبارکردن و دەستبەسەرکردن و پاڵنان و زیندانیکردنی پەنابەراندا نییە لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی دوور لە کەنارەکان”.

گوتیشی: “داخستنی ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو بەریتانیا دێن، تەنیا خەڵک بەرەو دەستی چەتەکانی تاوانکار و ڕێگا مەترسیدارترەکان بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئێرە پاڵدەنێت.”

لەم هەفتانەی دواییدا، شانشینی یەکگرتوو ڕووبەڕووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بووەتەوە لە سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەرانی ئۆکرانی لەدوای داگیرکاری ڕووسیا، کە بە پراکتیک تاکە وڵاتی ئەورووپییە سیاسەتی دەرگا کراوەیی جێبەجێ نەکردووە.

پاولین چیتکۆتی، بەرپرسی سیاسەتی ناحکوومی ئۆکسفام، دەڵێ، پڕۆژەیاساکە بە ئاشکرا پابەندی ئێمە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی لاواز دەکات، ململانێی ئۆکرانی بە ئازارەوە دەریدەخات کە چۆن خەڵکی سڤیلی بێتاوان لە هەموو شوێنێک هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە هەڵاتن لە ناکۆکی و چەوسانەوە و توندوتیژی، ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی پەنابەری هەیە لەسەر بنەمای پاراستن نەک سزا.

___

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی شەنگال پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

پەرتووکی (گەڕان بەدوای دادپەروەری ) لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دادەنرێت

nusar1

هەوڵی تیرۆرکردنی بەتواناترین جۆرنالیست لە هۆڵندا

KDC
KDC

FREE
VIEW