KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات

لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆرک ،کەلەسەر پێشنیاری ڕەشنوسی یاسایی فەرەنسا و مەکسیک بوو ،بەزۆرینەی دەنگ داوا لە ڕووسیا دەکەن هێرشی سەربازییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕاگرێت
ئەمەو بەکۆی 140 دەنگ لە کۆی 193دەنگ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە رووسیا کرد
هەروەها داوای پارێزگاریکردن لە هاوڵاتیانی مەدەنی و کردنەوەی ڕێرەوی مرۆیی بۆ خەڵکی ناوچە گەمارۆدراوەکان کرد و ڕەخنەی لە هەڵوێستی ڕووسیا گرت سەبارەت بە هۆکاری فراوان بوونی کێشەکان و کەڵکەبوونی و خراپبوونی دۆخی مرۆیی لە وڵاتە بە شێوەی گشتی

کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای گفتوگۆیەکی زۆر بەزۆرینەی دەنگ ،و 38وڵات بێ دەنگ بوون و، تەنها پێنج وڵات دژی بڕیارەکە دەنگیان دا ،ئەوانیش سوریا ،کۆریایی باکوور ،بیلاروسیا ،جیبۆتی و ڕووسیا بوون

سۆران حەسەن

___

ناوەندی نەمسا بەشداری سیمینارێکیان کرد

nusar1

دوای دوو مانگ لە چاندنی دڵی بەراز بۆی کۆچی دوای کرد

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW