KDC

سێ کۆبوونەوەی لوتکەی لە برۆکسل بەئامانجی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا

کۆبوونەوەی سێ لوتکەی لەبرۆکسل بەئامادەبونی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرکردەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا دەبێت

کۆبوونەوەکانی سێ لوتکەی برۆکسل : پەیمانی ناتۆ ،کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەوروپا ،کەسەرنج دەخاتە سەر قەیرانی جەنگی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکرانیا و کۆمەک و هاریکاری بۆ ئۆکرانیا و پتەوکردن و دوپاتکردنەوەی یەک هەڵوێستیان دژ بە ڕوسیا و پەراوێز خستنیانە

لەمبارەوە جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاند :کاربۆئەوەدەکات کە ڕووسیا لە کۆمەڵەی 20دەربکات وئەمەریکا وەڵامی ڕوسیا دەداتەوە ،گەر ڕووسیا چەکی کیمیایی یان بایلۆجی بەکاربهێنێت
هەرلەمیانی کۆبوونەوەی ناتۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا جەختی لە هاوکارییەکان بە دابینکردنی چەکی بەرگری بۆ ئۆکرانیا دوپاتکردەوە ،بەڵام بێ ئەوەی ڕووبەرووی سوپایی ڕوسیا ببنەوە

هەروەها سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رۆتیڕایگەیاند ،لەکۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی نابن سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن .

ڕۆتی لەکاتی گەیشتنی بۆکۆبوونەوە لوتکەی سەرکردەکانی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا وتی:”من ئەمڕۆ چاوەڕوانی هیچ سزایەکی نوێ دژ بەروسیا ناکەم »

لە درێژەی لێدوانەی ڕۆتی ڕایگەیاند :لە کۆبوونەوەیەکی وا گەورە دا پێویستیمان بە پێشنیارە ،پێشتر سزایەکی زۆرمان سەپاندووە،ئێستا لە هەل ومەرجێکی ئاوادا،هەنگاوی نوێ پێویستە

بەڵام لەنێوەندی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت (G7) و یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵدان ،کەلەڕێی سزاکانەوە ڕوسیا یەدەکی زێڕ بەکارنەهێنێت
لەمبارەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند ،کە کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەرووپا سزا دەخەنەسەر هەر ڕێوشێنێک کە بیەوێت ڕوسیا یەدەگی زێڕەکانی بەکاربهێنێت

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: “ئاشکرایە کە هەر ڕێوشوێنێکی یەدەگی ئاڵتوونی کە پەیوەست بە بانکی ناوەندی ڕووسیاوە هەیە ، سزاکانی ئێستا دەیانگرێتەوە

هەروەها سەرکردەکانی ناتۆ ڕۆژی پێنجشەممە ماوەی سکرتێری گشتی جێنس ستۆلتێنبێرگیان بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە لەکاتێکدا ڕۆژئاوا سەرقاڵی پەرەسەندنەکانی جەنگ لەئۆکراینایە

ستۆلتنبێرگ لە تویتەرێکدا بڵاویکردەوە: “سەربەرزم بە بڕیاری سەرکردەکان و حکومەتەکانی ناتۆ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیم لە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) تا 30مانگی نۆی ساڵی2023
لە کاتێکدا کە نەوەیەک ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئەمنی دەبینەوە، پێکەوە دەوەستینەوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانەکەمان بەهێز و سەلامەتی گەلەکەمان بپارێزین

لەبارەی مەیدانی قەیرانی ئۆکرانیا سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتنبێرگ ڕایگەیاند کە هاوپەیمانێتییەکە کەرەستەی پاراستنی مەترسی کیمیایی و بایۆلۆجی و ناوەکی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات و هەروەها پارێزگاری لە هێزەکانیی ناتۆ لە بەرەی ڕۆژهەڵات دەکەین و ،لەو جۆرە هەڕەشانە دەیانپارێزین

ئەو لە کۆتایی لوتکەی نائاسایی سەرکردەکانی ناتۆدا وتی «هاوپەیمانان لە ئەگەری بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکرانیا دوای داگیرکردنی ڕووسیا نیگەرانن ،بەڵام بە دابینکردنی کەرەستە ی خۆپارێزی بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا لە هەر هەڕەشەییەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و تیشکی و ناوکی بپارێزین

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا

nusar1

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC

میسر: چەند ناوچەیەکی لە چەکدارانی داعش پاکردەوە و سەرکردەیەکی دیاریش کوشت

nusar1
KDC

FREE
VIEW