KDC

خانمە کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی لیتوانیا لە ڕێی کۆمەڵەی کلتوری کوردی،وناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە داوای بەهاناوەچوون دەکات

خانمە کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی لیتوانیا لە رێی کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە شاری میونشن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە داوای بە هاناوە چوون دەکات
 
لە پەیامێکی دەنگیدا، خانمە کۆچبەرێکی کورد لەزیندانەوە داوا دەکات لە وڵاتی لیتوانیا ئازاد بکرێن، لە بەرانبەریشدا بە گوێرەی ئاماژە فەرمییەکان، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادگایی ئەو کۆچبەرانە لەو وڵاتە راگیراوە.
 
لە پەیامێکی دەنگیدا، کە خانمە کۆچبەرێکی کورد، بە ڕێی کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە شاری میونش ، ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کردووە، داوای بەهانەوە چوون دەکەن، کە لە وڵاتی لیتوانیا زیندانی کراون و لە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن.
 
ئەو خانمە کۆچبەرە، ئاماژەش بەوەدەدا، کە نزیکەی 150 خێزانی کورد لەو زیندانەی وڵاتی لیتوانیا 9 مانگە دەست بەسەر کراون و منداڵیشیان تێدا و داوا دەکەن، حکوومەتی هەرێم ئەو وڵاتە رازی بکات، کە ئەوانیش هاوشانی ئۆکرانییەکان دەربازی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ببن.
 
لە بەرانبەریشدا، بە گوێرەی ئاماژە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پەنابەرانە چ کورد بن، یا عەرەب، ئەوانە بە رێی فەرمیی رۆیشتوونەتە بێلاڕووس، تا لەوێیوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا، لە میانەی سەردانێکی وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بۆ هەرێمی کوردستان، رایگەیاندبوو، کە ئەو کۆچبەرانە بە نایاسایی سنووریان بڕیوە و یاسایان پێشێل کردووە، بۆیە دەستبەسەر کراون، پێویستە دادگایی بکرێن، تەنیا رێیەک بۆیان، گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتەکەیان، گەرنا هەر بە دەست بەسەرکراوی دەمێننەوە و رێیان پێنادرێ، کە بڕۆنە نێو وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کەوتوون، لەسەر داوای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دادگایی ئەو کۆچبەرانە لە وڵاتی لیتوانیا راگیراوە، گەرنا ئەو وڵاتە بەنیاز بووە دادگاییان بکەن و سزاش بدرێن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەر کۆچبەرێکی کورد، کە بیەوێ لەو وڵاتە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، هاوکارییان دەکات، بەڵام گەر مکوڕ بن لەسەر رۆیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا، ئەوا خۆیان بەرپرسیارن.

___

لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا. 

KDC

واشنتۆن :دژی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

nusar1

جادووگەرێكی سودانى لە هەرێمی كوردستان دەستگیردەكرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW