KDC

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

ئیسرائیل کۆبوونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لەخۆدەگرێت

وابڕیارە ڕۆژانی یەک شەممە ودووشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی مێژووی هەرێمی لەئیسرائیل بە بەشداری وڵاتانی بەحرێن ،ئیمارات و مەغریب وئەمەریکا بەڕێوەبچێت

یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو وڵاتەکەی میوانداری کۆنفرانسێکی هەرێمی “مێژوویی” بەبەشداری ئەمریکاو ئیمارات و مەغریب و بەحرەین دەکات

لاپید گوتی وەزیرانی وڵاتانی بەشداربوو ڕۆژانی یەک شەممە ودووشەممە سەردانی ئیسرائیل دەکەن لە زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی دیپلۆماسی کۆبونەوەی لەبارەی کێشە سیاسی و ئابووری دیپلۆماسی و ئاشتی ناوچە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن

چەند ڕۆژێک لەمەوبەرهاوینەهەواری شەرم ئەلشێخ لەمیسر دیدار وکۆبوونەوەیەکی نێوان عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و جێنشینی ئەبوزەبی محەمەد بن زاید و نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو
لەمبارەوە ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵییەکەی میسر کرد و ستایشی کردن

میدیاکانی ئیسرائیل گوتیان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی ناوکی ئێران کراوە و لە کاتێکدا لە بەیاننامەیەکدا کە سەرۆکایەتی میسر بڵاوی کردووەتەوە لە بەر ڕۆشنای ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا باسی کێشەی ئاسایشی خۆراک و وزە کراوە

شایەنی باسە ئیمارات و بەحرەین و مەغریب لە ساڵی 2020دا لە ژێر گفتگۆی ئاشتی بەسەرپەرشتی ئەمریکا ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند

سۆران حەسەن

___

بەهۆی شەڕی بە کۆمەڵەوە چەند کەسێک لە سوید بریندار دەبن

KDC

بایدن گەشبینە بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی

KDC

گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی سێکس لە قوتابخانەکانی سوید

nusar1
KDC

FREE
VIEW