KDC

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ئەستۆگرت

خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل، رایگەیاند، کە دوو چەکداری عەرەب، دوو کەسیان لە ئیسرائیل کوشتووە و دواتر بە فیشەک کوژراونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ئیسرائیلی کردووە و، لەوێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبیدا کۆدەبێتەوە.

بەپێی تۆری هەواڵی. بی بی سی لە بەیانامەیەک دا کە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کەلە تۆرە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوەتەوە،بەرپرسیارتی پەلامارەکەی شاری هەدیرای ئیسرائیل لەئەستۆ گرتووە

جێی باسە ئەم هێرشە پێنج ڕۆژ دوای ئەوە دێت، کە دانیشتوویەکی عەرەبی لایەنگری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە شاری بیرشیبای ئیسرائیل، چوار کەسی بە چەقۆ کوشت و، دواتر لەلایەن هاووڵاتیەکەوە بە فیشەک کوژرا.

گرتە ڤیدیۆی کامێرا چاودێرییەکان لەسەر کەناڵەکانی ئیسرائیل پەخشکران و تیایدا دەردەکەوێت، کە دوو کەس لە شەقامێکی سەرەکی شاری هەدیرا تەقە لە خەڵکی دەکەن.

دەیڤد ئادۆم، وتی، کە چەکدارەکان دوو کەسیان کوشتووە، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن دەڵێن دوو چەکدارەکە بە فیشەک کوژراونەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی نیشتیمانی ئیسرائیل، ئێلی لیڤی، بە کەناڵەکانی ئیسرائیلی وت: “خۆشبەختانە ئەفسەرەکانمان توانییان هێرشبەرەکان بکوژنەوە و، ڕێگەیان نەدا هێرشە تیرۆریستییەکە گەورەتر بببێت”.

بەرپرسانی ئاسایشی ئیسرائیل ئاگادارییان سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ئیسڕائیلییەکان لە مانگی ڕەمەزان داوە و، لە ڕابردوودا لەو مانگەدا هەمیشە هێرشەکان دژی ئیسرائیلییەکان زیادیکردووە.

___

کونسوڵی چیک، لە شوێنەکەی مەلا مستەفا بارزانی وێنە ده‌گرێت

KDC

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

nusar1

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW