KDC

فەرەنسا :چەند قاچاخچییەکی عێراقی سزا دەدەرێن

دوای ئەوەی دادگاییکردنیان لە 10ی ئازارەوە دەستیپێکرد، دادگای تاوانەکانی شاری رێنێسی ڕۆژئاوای فەڕەنسا، بڕیاری خۆی دژی 30 تۆمەتباری عێراقی دەرکرد، کە لە کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پارە شوشتنەوە تێوەگلاون و، سزای زیندانیکردن لە 18 مانگەوە بۆ حەوت ساڵیان بۆ دەرچوو، هاوکات قەدەغەی هەمیشەییشیان بۆ چوونە نێو فەڕەنساوە بۆ درا.

دادگایەک لە شاری ڕێنێسی ڕۆژئاوای فەرەنسا، سزای 30 تۆمەتباری لە کەیسی قاچاخچێتی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا دەرکرد، سزاکان بۆ ماوەی 18 مانگ و حەوت ساڵ زیندانیکردن و قەدەغەی هەمیشەیی چوونە نێو فەرەنسای تێدابوو.

دادگاییکردنەکە لە 10ی ئازارەوە بەردەوام بووە و تۆمەتبارەکان عێراقین، کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تۆمەتبارکراون، سێ لە تۆمەتبارەکان ئازادکران، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەڵگەیان لەسەر نەدۆزرانەوە، هاوکات شەش فەرمانی دەستگیرکردن بە غیابیی بەرانبەر ئەو کەسانە دەرکرا، کە دەستگیرنەکراون.

بە گوێرەی دادگا، چالاکییەکانی تۆمەتباران لە ساڵی 2018 بۆ 2020 بەردەوام بوون، کە کۆچبەرانیان لە عێراقەوە هێناوەتە دانکیخ و پاشان بە ئوتۆمبێل، یا شەمەندەفەر رەوانەی بەریتانیایان کردوون.

ئەندامانی تۆڕەکە دوو ئۆڤەریان پێشکەش بە کۆچبەران کردووە، یەکەمیان بۆ تەختەی بارهەڵگرەکان بۆ بەریتانیا بەبێ زانیاری شۆفێرەکە، بە 5 هەزار پاوەند، وە پێشنیاری دووەم بە هەماهەنگییە لەگەڵ شۆفێران، کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپان و، کۆچبەران دەبەنە نێو حەشارگەی بارهەڵگرەکانیان، ئەم ئۆڤەرە نرخی جێگیری هەیە و لە نێوان 8 بۆ 11 هەزار یۆرۆیە.

دادگا مەزەندەی ئەو پارەیەی کرد کە باندەکە توانیویانە لەماوەی دوو ساڵدا، 70 ملیۆن یۆرۆ پەیدا بکەن.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی حدکای کرد

nusar1

کوردێک کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی هەرێمێکی فینلاندە

KDC

وەرزشکارێکی کورد بەشداری زۆرانبازی جیهانی لە نەرویج دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW