KDC

ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە،ڕووسیاش گەمارۆی زیاتری شاری کیێڤ دەدات

دوای سی و چوار ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ یەکەمین جار توانیویانە شارۆچکەی ئێرپن لە نزیک شاری کیێڤ ڕزگار بکەن.

دینیس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە توانیویانە ناوچەی ئێرپن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کیێڤ لە ژێر دەستی هێزەکانی ڕووسیا دەربهێنن و، هەمان ڕۆژ خاڵی پشکنیینی شاری کیێڤ بۆ ئەو ناوچەیە ڕزگار بکەن، کە پێش دوو هەفتە ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکی لەو شوێندا کوژرابوو.

هەروەها هێزەکانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، کە بەڵگەیان هەیە ڕووسیا چەکی کۆمەڵکوژی (ذخائر عنقودية)ی بەکارهێناوە، کە چەکێکە هەڵگری ژمارەیەکی زۆر بۆمبە و لە ئاسماندا دەتەقێتەوە، یەکێکە لەو چەکانەی کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەکارهێنانی قەدەخەکراوە.

دواکاری گشتی ئۆکرانیس، دووپاتی کردەوە کە بەڵگەی هەیە هێزەکانی ڕووسیا، لە دوو ناوچەی باشووری ئۆکرانیا، چەکی کۆمەڵکوژیان بەکارهێناوە، کە بە گوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان قەدەخەکراوە.

تۆڕی هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەو چەکانە لە تەقینەوەکەی کیێڤ بەکارهاتوون، ئیرینا ڤیتێکتۆڤا، گوتەبێژی داواکاری گشتی ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتیم نییە، کە ئەو چەکانە لە پایتەخت بەکارهاتبن و، لەوبارەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بۆ دەستکەوتنی بەڵگەی پێویست، بەڵام ئێمە بەڵگەمان هەیە لەسەر بۆمبی کۆمەڵکوژ لە ئۆدیسا و خێرسۆن، کە بە کارهاتوون.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕێگاکانی کۆمەک و هاریکاری سوپای ئۆکرانیان لە شاری کیێڤی پایتەخت بڕیوە و، گەمارۆکانیان بۆ سەر ئەو شارە چڕترکردۆتەوە.

لەمبارەوە، ئیکۆر کۆناشێنکۆف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کە گەنجینە گەورەکانی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی گیتۆمێریان وێرانکردووە، ئەو گەنجینە گەورەیە بۆ دابینکردنی پێداویستی سەربازانی ئۆکرانیا لە دەڤەری کیێڤ بەکارهاتووە، بەمەش گەمارۆکانی سەر کیێڤ چڕتردەبنەوە،
هەروەها لە بارەی ئاماری هێرشەکانی ڕووسیا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەوە، ڕاگەیاند، کە 123 فڕۆکە و 74 هەلیکۆپتەر و، 309 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و، 1721 تانک و ئۆتۆمبێلی شەڕکەر و، 172 موشەک و 721 تۆپ و، 1568 ئۆتۆمبێلی جیاواز تێکشکێنراون.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

KDC

وەرچەرخانێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ،ڕیفراندۆمی گەڕانەوە بۆڕووسیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW