KDC

کۆمەڵەی G7داوای پۆتین پارەی گازەکەی بەڕۆبل رەتدەکەنەوە

کۆمەڵەی Gحەوت داواکەی پۆتین بۆ پێدانی پارەی گازەکەی بە ڕۆبڵ ڕەت دەکەنەوە

وەزیری وزەی ئەڵمانیا دەڵێ، کە وڵاتانی کۆمەڵەی Gحەوت داواکەی کریملنیان ڕەت کردۆتەوە بۆ پێدانی پارەی گازەکەی بە ڕۆبڵی ڕووسی.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا، وەزیری وزەی ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابیک گوتوویەتی: “سەرجەم وەزیرانی وڵاتانی کۆمەڵەی Gحەوت ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئەم بڕیارەی ڕووسیا، پێشێلکردنێکی ئاشکرای ئەو گرێبەستانەیە کە پێشتر واژۆ کراون”. ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی نێوان کۆمەڵەی Gحەوت و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا هات، کە مەبەست لێی وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بوو لەسەر ئەو بابەتە.

هابیک گوتی: “پێدانی پارەکە بە ڕۆبڵ، جێی قبوڵکردن نییە، هەروەها داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە داواکەی پۆتین جێبەجێ نەکەن”.

هابیک ئاماژەی بەوەشداوە، داواکەی پۆتین بۆ گۆڕینی گرێبەستەکان بۆ ڕۆبڵ، مانای ئەوەیە هیچ شتێکی بە دەستەوە نەماوە، ئەگەر نا ئەو داوایەی نەدەکرد، ڕووسیا پێویستی بە ڕۆبڵە بۆ پشتیوانیکردن لە خەرجییەکانی جەنگەکەی.

پۆتین ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە هاوڕێی ڕووسیا نین، دەبێت پارەی گازە ڕووسییەکە بە ڕۆبڵ بدەن، لە سەدا 40 ی گاز و لە سەدا 25ی سووتەمەنی ئەوروپا، ڕووسیا دابینی دەکات، هاوکات ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدات پشت بەستنی بە گازی سروشتی ڕووسی کەم بکاتەوە.

سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا، زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە، هەندێک لە بەرپرسان گومانییان لەوە هەیە، کە داواکەی ڕووسیا بۆ پێدانی پارەی گازەکەی بە ڕۆبڵ سەرکەوتوو بێت.

هابیک وتی: “هەوڵەکەی پۆتین بۆ دابەشکردنمان ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام وەکو لەم یەکگرتوویی و سووربوونە مەزنەمانەوە دەیبینن دابەش نابین”.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ڕووسیا هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت ئەگەر پارەکەی بە ڕۆبڵ نەدەن، وتەبێژی کریملن، دمیتری پێسکۆڤ وتی: “ئاشکرایە بە خۆڕایی گاز نادەین، لەم بارودۆخەی ئێمەدا مەحاڵە و پەسەند نییە، کە خێرخوازی بۆ ئەوروپا بکەین”.

___

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

nusar1

قەڵای هەولێر …سەنتەرێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو کەلتورەکان

nusar1

پڕۆفایلی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج

nusar1
KDC

FREE
VIEW