KDC

سوید:دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵێکیان بۆ دایک و باوکی گەڕاندەوە

خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان لە شارەوانییەکی سوید، بڕیاری دا کچێکی تەمەن دوو ساڵ نیو بگەڕێنێتەوە لای دایک و باوکی، کە لە کاتی لەدایکبوونییەوە لێیان سەندرابوو و خرابووە ژێر بەرپرسیارەتی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە.

کچەکە لە دوای لەدایک بوونی، دادگای کارگێڕی لەسەر کەیسەکانی دەرمان لە خێزانەکەی و نەخۆشی دەروونی دایک و باوکی، بڕیاریدا منداڵەکەیان لێ وەرگیرێت و، لەلایەن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە بەخێو بکرێت.

بە گوێرەی گۆتبۆرگس پۆستن، کچەکە تەمەنی تەنیا نۆ ڕۆژ بووە، کاتێک سۆسیاڵ لە دایک و باوکی سەندووە.

لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانی، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانن، ئایا هۆکارەکانی مانەوەی منداڵەکە لە ژێر یاسای چاودێریی ئێڵ ڤی یو، بەردەوام بێ، یا نا.

بەشەکە گوتی، منداڵەکە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ دایک و باوکی، لەسەر ئەو بنەمایەش لیژنەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە کۆتایی مانگی شوبات بڕیاری دا منداڵەکە بگەڕێنێتەوە.

لە هەمانکاتدا، دەزگای چاودێری تەندروستی، رەخنەی زۆری لە لیژنەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانییەکە گرت بۆ ئەو بڕیارە.

لارس ئێریکسۆن، بەڕێوبەری یەکە لە ئیڤۆ، گوتی: ئێمە پێمان وانییە کە بڕیارێکی باش بێت ئەو منداڵە بگەڕێندرێتەوە لای دایک و باوکی

___

بەریتانیا: دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەر هەڵبژێردران

nusar1

بۆماوەی 10ساڵ لەژێ نینۆکیدا ڕەنگێکی قاوەیی بینی…دواتر ڕاستییەکی وێرانکەری دۆزییەوە

nusar1

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW