KDC

پارتەکەی ئەردۆگان پرۆژەیاسایەکی نوێ بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان دەخاتە پەرلەمان

پارتەکەی ئەردۆغان پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان دەخاتە پەرلەمان

دەکرێت سنوردارکردنێکی نوێ بەسەر ڕۆژنامەنووساندا لە تورکیا بسەپێنرێت، کاتێک پەرلەمان پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، کە ئەگەر ڕاپۆرتەکەی بە شێوەیەکی نەرێنی کارەکان بکات، سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسەکەدا دەسەپێنێت.

یاسای پێشنیارکراو کە هەفتەی ڕابردوو لە پەرلەماندا لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانی دەستەڵاتدار (ئاکەپە) ەوە پێشکەش کراوە، بەندکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و پێبژاردنیشی تێدایە، ئەگەر ڕاپۆرتی رۆژنامەنووسێک بە ئەنقەست، لە ڕێگەی میدیاکانەوە ناوبانگ و متمانەی کۆمپانیایەک لەکەدار بکات.

چاودێران دەڵێن، ئەم پڕۆژە یاسایە، مەبەستیانە لەکاتی هەڵگرتنی تەندەرە گشتییەکاندا کە زۆرینەیان لەلایەن کۆمپانیاکانی نزیک لە حزبی دەستەڵاتدارەوە دەست کەوتوون، قەڵەمی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بشکێنن کە لەڕاپۆرتەکانیاندا ئەو جۆرە پێشێلکاریانە بە دۆکیومێنت دەکەن.

پەرلەمانتاری CHP ئۆتکۆ جاکرۆزەر، دەڵێ، حزبەکەیان بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن لەگەڵ عەقڵییەتی حکوومەتی ئاکەپە، کە رۆژنامەنووسان دەستگیردەکات.

حکوومەت لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەمووزی 2016دا، 180 دەزگای راگەیاندنی لە تورکیا داخستووە و، دەیان ڕۆژنامەنووسی بە تیرۆری ئامادەکراو زیندانی کردووە.

جێی باسە، دادگاکانی تورکیا لە ساڵی 2021دا 36 ڕۆژنامەنووسیان بە 80 ساڵ زیندانی سزا داوە، بەپێی راپۆرتێک کە ئۆتکۆ جاکرۆزەر پەرلەمانتاری CHP لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاویکردەوە.

___

چیرۆك نووس جەلال قادر و گفتوگۆیەکی حەسرەت

KDC

ڕوونکردنەوە….

nusar1

ئۆکرانیا :هێزەکانمان لە باکور نزیک سنوری ڕوسیا دەبنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW