KDC

بەریتانیا :تائێستا نزیکەی 60هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی داوای ڤیزایان کردووە

حكوومه‌تی بەریتانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 59 هه‌زار و 500 داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئۆكرانیاوه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌ و، توانیویانه‌ زیاتر له‌ 25 هه‌زار و 500 ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ببه‌خشن.

به گوێرەی تۆڕی هه‌واڵی سکاینیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی بەریتانیا و، وه‌رگرتنی ئاماری وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، بڵاویکردەوە، کە ژماره‌یه‌ك ڤیزایان به‌ هاووڵاتیانی ئۆكرانیا به‌خشیوه‌. تا ئێستا زیاتر له‌ 25 هه‌زار و 500 ڤیزایان به‌ هاووڵاتیانی ئۆكرانیا به‌خشیوه،‌ كه‌ له ‌وڵاته‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵاتون و، له‌ ئێستادا له‌ناو خاكی بەریتانیادان، كه‌ 22 هه‌زار و 800 ڤیزایان له‌ رێگای پڕۆگرامی پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ و، حه‌وت هه‌زار و 200 ڤیزای دیكه‌شیان له‌ژێر بارودۆخی تایبه‌تدا، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ چاوپێداخشاندنه‌وه‌ به‌ فۆڕمی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا، پێیان دراوه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی بەریتانیا، ناڕه‌زایی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی لێكه‌و‌ته‌وه‌ و، ره‌خنه‌ی توندیان له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ‌گرت و، به‌ كه‌مته‌رخه‌م به‌رانبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی ئۆكرانیا تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ بكرێت له‌ خێرا راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئۆكرانیا.

___

پرۆفایلی تێری هێنری

nusar1

لیۆن بەهار و خەڵاتی باشترین کۆمپۆزەری موزیک

nusar1

ئەلمانیا: رەڤەندا کوردستانی لباژێرێ ڤۆلفسبۆرگ سیمینارەک ژ بۆ دکتۆر فەریاد فازیل عومەر لدارخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW