KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

لە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵات یابان، شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە عەبدول باقی محەمەد سەرۆکی ناوەند، قاس جۆلاق جێگری بەرپرس و نورا خەلو، سەرۆکی لیژینەی ئافرەتان، لەگەڵ بەڕێز کاتو هیرۆمیچی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان لەهەر چوار پارچەی کوردستان کرا، هاوکات باسی ڕۆڵی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد، ڕۆڵی گرینگی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە بەرەو پێشبردنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان، باسی لێوەکرا، کە جێی لە نەخشەی وزەی جیهاندا و دەرکەوتنی وەک وڵاتێکی بەهێز، پەرە بە بوارەکانی وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی سووتەمەنی و وزە لە کوردستان دەدات.

هەروەها ڕەوشی پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان بە موسڵمان و کریستیان و ئێزیدی و هەموو ئایین و ئاینزاکانی و پێکهاتەکانی کوردستان، کە لە سایەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموویان لەسەر خاکی کوردستان بێ جیاوازی دەژین، ئەوەش بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و تەبایی بۆ ناوچەکە.

بەشێکی دیکەی گرینگ، بەشداری کارامەیی و لێهاتوویی ئافرەتان بوو لە هەموو بوارەکانی ژیان، بگرە کاربەدەست و پلە باڵاکانیش ئەمڕۆ لە کوردستان بە ئازادی لە کایەکاندا هەن و، لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبرێن، باسکران.

ئەمەو بەڕێز هیرۆمیچی خۆشحاڵ بوو بە دیدارەکە و، ئامادەیی پیشاندا بۆ هەبوونی پەیوەندی ڕاستەخۆی لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی خەڵکی کوردستان لە هەرچوار پارچەکەی بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەرنجیان لەسەر کۆنگرەی نێودەوڵەتیدا، کە بڕیارە بەم نزیکانە لەسەر کارەساتی هەڵەبجە ئەنجام بدرێت و، چونکە وەک دەستەخوشکی شارەکانی هێرۆشیما و ناگازاکییە و، هەردوولامان قوربانی دەستی چەکی قەدەخەکراوی جیهانین، هەروەها لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال، کۆمەڵکوژی دەرهەق بە گەلی کوردستان کرا و، دەستیان لە ژن و منداڵ و پیر نەپاراست، هەرچی هەبووبێت بە ناوی کوردستان، لە ناویان بردووە، تا دار و بەردی گوند و و شار و شارۆچکانیان وێران و خاپوورکردووین.

لە درێژەی گفتوگۆکاندا لە بارەی شاندێکی لێهاتوو، دوای ئاگادارکردنەوە لە کات و شوێنی کۆنگرەکە، لەگەڵ کونسڵگەری یابان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هەماهەنگی زیاتر و زانیاری ئاڵگۆڕکردن لە بارەوەیانەوە دەبێت.

جێی باسە، بەڕێز هیرۆمیچی، چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووە و، لە نزیکەوە خەڵکی هەڵەبجەی بینییوە و، لە ئازارەکانی گەلی کورد تێدەگات و، هەمیشە پاڵپشتی دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان بووە، هاوکات لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانەی دۆزی گەلی کورد بووە لە باکوور، کە بەڕێگای گفتوگۆ و دوور لە شەڕ لە خزمەتی هەموواندا بێت، کردووە.

هەروەها بەڕێزیان لەگەڵ خەم و ئازاری گەلانی سوریا بووە بە گشتی و ناوچە کوردستانییەکان بەتایبەتی، لە ڕێگای ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان،
هاوکات وابڕیارە بەڕێزیان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یابان، بەشداری کۆنفرانسی نێودەڵەتی بۆ هاوکاریکردنی گەلانی سوریا بکات، کە بڕیارە 10ی مانگی پێنجی دابێت، ئەنجام بدرێت.

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

___

یەكێتیی ئەورووپا هەموو هاوكارییەكانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت

KDC

کوردستانییانی ستۆکهۆڵم پشتگیری لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

nusar1

لە هەر خولەکێکدا لەجیهان ١١ کەس بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن

KDC
KDC

FREE
VIEW