KDC

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

ژنە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لە سەرە، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە لێیدراوە و دەستبەسەرکراوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی، هێزەکانی پۆلیسی دانیمارک لەگەڵ فەرمانبەرانی کەمپی پەنابەرە دیپۆرتییەکان لە شاری کۆپێنهاگن، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان بە ناوی قەدەم خەیر حەقانی زادەی تەمەن 37 ساڵ، لە پێش چاوی دوو کوڕە 11 ساڵانەکەی داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکردن و، دەست و لاقیان بەستووە و دواتر گواستوویانەتەوە نەخۆشخانە و، لەوێشەوە بردوویانەتە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەو شارە.

یەکێ لە نزیکانی ئەو ژنە، بە هەنگاوی راگەیاندووە، کە هێزەکانی پۆلیس، هەتا ڕادەیەک قەدەم خەیرییان داوەتە بەر لێدان، کە جەستەی بە تەواوەتی شین بووەتەوە و لە دوێنێوە ئیزنیان نەداوە کەس چاوی پێ بکەوێت.

پۆلیسی دانیمارک ڕۆژی ڕابردوو، قەدەم خەیر حەقانی زادە و دوو منداڵە 11 ساڵانەکەی دیپۆرتی تورکیا کردووەتەوە، هەتا لەوێوە دیپۆرتی ئێران بکرێنەوە، بەڵام کاتێک ویستوویانە کە بەرەو ئێران دیپۆرتیان بکەنەوە، ئەو ژنە و دوو منداڵەکەی دەستیان کردووە بە ناڕەزایەتی دەربڕین و لە خۆیان داوە، هەر بۆیەش کارمەندەکانی فڕۆکە ئێرانییەکە ئیزنیان نەداوە، کە سواری فڕۆکەکە بن و پۆلیسی دانیمارک ناچار بووە دیسان بیانگەڕێنێتەوە دانیمارک.

قەدەم خەیر حەقانی زادە، ساڵی 2014 وەک پەنابەر چووەتە دانیمارک و، پۆلیسی دانیمارک بە بیانووی ئەوەی کە ناوبراو بە پاسپۆرت لە ئێرانەوە چووەتە تورکیا، پێیان ڕاگەیاندووە کە تۆ هیچ کێشەیەکت بۆ مانەوە لە ئێران نییە و، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا چەندین جار داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی دانیمارکەوە ڕەت کراوەتەوە.

ئەو ژنە پەناخوازە، دایکی منداڵێکی یەک ساڵیشە کە پۆلیسی دانیمارک دوو ڕۆژە لە منداڵەکەی جیای کردووەتەوە و، تەنانەت ئەو کاتیش کە بۆ تورکیا دیپۆرتیان کردووەتەوە، منداڵەکەیان لە دایکی وەرگرتووەتەوە و ڕادەستی باوکیان کردووە

___

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

دوای 40 رۆژ لە دەستگیرکردنی چارەنووسی کوردێک نادیارە

KDC

ئەمساڵ لاوانی ھەر چوار پارچە كۆنگرەی نەتەوەیی ده‌كه‌ن

KDC
KDC

FREE
VIEW