KDC

ئەگەر ئەوروپا بە ڕۆبل مامەڵەنەکات ،ڕوسیا هەڕەشەی ڕاگرتنی گازو نەوتەکەی دەکات

ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی دەرکرد، کەلە سەرەتایی مانگی چوار هەناردەکانی نەوت ،خەڵوز و گاز بە ڕۆبل بێت ،داوای لە وڵاتان کرد ،کە ژمارەی فەرمی لە بانکەکان بەڕۆبل هەژمار بکەن ،گەر نا هەموو ئەو گرێبەستانە فەرامۆش دەکرێن ،

ئەمەو سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بە سزایی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد ڕایگەیاند ،ئەوسزایانەش لە گرێبەستاکاندانییە و کەس بە خۆرایی شت نادات بەئێمە و ئێمەش شتی خۆمان بەخۆارایی نادەین
لەم بارەوە شارازایانی ئابوری ئاماژە بە تەنگژەیەکی تری ئابووری دەکەن ،بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا ڕووبەڕووی ئەبنەوە ،ئەویش لە سەر شێوازی دەسکەوتنی نەوت و گاز لە وڵاتانی تر کە گرانی و گوستنەوەی زۆر ئاستەنگی ئابووری دروست دەکات ،وجێگرتنەوە ڕێگایەکە کات و خەرجییەکی زۆری دەوێت
لەلایەکی ترەوە جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد ،کە یەدەگی نەوتی بە بڕی 180ملیۆن بەرمیل بۆ ماوەی شەش مانگ دابەشی بازاری ناوخۆی ئەمەریکا بکات ،تا ئاستێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە وڵات دابنێت
هەرچەندە لەلایەن پارتی کۆمارییەکان بە تایبەت دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە ،بڕیارەکەی بە کارەسات بۆ ئابوری ئەمەریکا ناوبرد
جێی ئاماژەیە وڵاتانی ئەورپا بەگشتی و ئەڵمانیا بە تایبەت ڕایانگەیاندووە ،کە هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کەرتی وزەو سوتەمەنی بە پێی گرێبەستی نێوانیان دەبێت و هیچ گۆرانکارییەکی تێدا ناکەن

سۆران حەسەن

___

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

nusar1

پرۆفایلی زەینەدین زێدان

nusar1

ئیسرائیل 65 عەرەبی بازرگانی نایاسایی چەک دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW