KDC

یەکەم هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا !کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا و چین بۆ هەمەهەنگی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی…

لە هەفتەی پێنجەمی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ،ئەمڕۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕوسیا بڵاویکردەوە ،کە دووهیلکۆپتەر شەڕکەر کە پێدەچێت ئۆکرانیبن بۆردومانی ویستگەیی سوتەمەنی لە ناو خاکی روسیا کردووە ،ئەمەش بەیەکەم هێرشی لەمجۆرە لەلایەن حکوومەتی ئۆکرایناوە بۆ سەر خاکی رووسیا دادەنرێت
لەم بارەوە ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ، حاکمی هەرێمی بیلگۆرۆد لە رووسیا رایگەیاند، دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی سووتەمەنی لە بیلگۆرۆد دووچاری بۆردومانکردن لەلایەن دوو هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئۆکرایناوە بووە
بەڵام بەپێی تۆری هەواڵی بی بی سی هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئۆکرانیا هەواڵەکەی پشتراست نەکردۆتەوە،هۆکاری ئاگرکەوتنەوە و نازانراوە
لایەنی دیبلۆماسی ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەی لوتکەیی لەگەڵ چین دەکات ،تا بتوانن لە ڕێی وڵاتی چین کاریگەری هەبێت تاروسیا شەڕەکە ڕابگرێت و،چین وەک وڵاتێکی زلهێزی ناوچەکە و هاوپەیمانی سەرەکی ڕوسیا هەژماردەکرێت ،بۆیە یەکێتی ئەوروپا پێوایە پەکین لە ڕێی هەمەهەنگی زیاتر لە ئاستی دیبلۆماسی و پێشهاتەکانی ناوچەکە جێدەستی دیارە،تا بتوانێت سەرۆکی ڕوسیا ڕازیبکات ،هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

هەروەها لە بارەی ڕێڕەوی ئەمنی بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی لە شاری گەمارۆدراوی ماریۆپۆل ،خاچی سوور هیوادارە کاروانی یارمەتی لە ڕۆژی هەینیدا ،ڕێگا بە کەشتییەکی نەفەرهەڵگر بدرێت ،کە خەڵکی مەدەنی شارەکە چۆڵبکەن .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی خاچی سوور نێودەوڵەتی گەرەنتنی ئەمنیان لە هەردوو لایەنی ئۆکرانی و ڕووسی وەرگرتووە ،کە خەڵکی سیڤل لە ناو شارەکە ڕزگاربکەن ،
بەڵام بۆ گەیاندنی هاوکاریەکان کارەکان ڕاگیراوە بۆ ئەمڕۆ تابتوانین هاوکاری مرۆیی خواردن و خواردنەەەی پێداویستی پزیشک بۆ خەڵکی گەمارۆدراو دابین بکەین
لە بوونی هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی کاتی تائەو کاتەی کارمەندانی ڕێکخراوی ناوبراو کارەکانیان دەکەن شکستیان هێناوە ،بەڵام گەرەنتی ئاسایشی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان دابین کراوە

جێی ئاماژەیە زیاتر لە 150,000 هاوڵاتی لە شاری ماریۆپۆلی کەناری گەمارۆدراو گیریان خواردووە،کە بەهیوان لە ڕێگایی خاچی سوری نێودەوڵەتی هاوکار بکرێن

سۆران حەسەن

___

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

nusar1

دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوی وشکبوو

KDC

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW