KDC

تەنیا لە مانگی ڕابردوو دا ٣٣ کۆڵبەر کوژراو بریندار بوون

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، نزیکەی ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یا بریندار بوون، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو، ٩٤٪ بەرز بووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا، نزیکەی ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان، یا کوژراون، یان بریندار کراون، کە ٤٣٪ی ئەو حاڵەتانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراوە و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون، زیاترین ژمارەی کوژران و بریندارەکانیش، لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار، کراوە کە ٢٨ حاڵەت بووە.

چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٤ حاڵەت (١ کوژراو و ١٣ بریندار)، کە دەکاتە ٤٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سرووشتی: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار)، کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١٦ حاڵەت (١٦ بریندار)، کە دەکاتە ٤٨٪ کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار)
پارێزگای سنە: ٣حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ٢٨ حاڵەت (٢٨ بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ١٣ حاڵەت (١ کوژراو و ١٢ بریندار)

هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت (١بریندار)

___

ڕوسیا بەفەرمی لە پەیماننامەی ئاسمانی کراوە کشایەوە

KDC

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

nusar1

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW