KDC

دادگای سوید :سزای بەندکردنی ژنە تیرۆریستێک دەدات

دادگایەکی سویدی بڕیاری دا، ژنێکی سویدی کە هاوسەری سەرکردەیەکی پێشووی قاعیدە بووە، بە گومانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و هاوسەرگیری بە زۆر و یارمەتیدان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستبەسەر بکات.

بە گوێرەی دادگای دادوەری سۆلنا، ئەو ژنە تاوانەکانی لە سوریا و هەروەها لە سویدیش ئەنجام داون، بۆیە دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی پیاوێکی تەمەن 28یشی ساڵ لەسەر هەمان تاوان دا، لە کاتێکدا ئەو دوو دەستگیرکراوە، نکۆڵی لەو تۆمەتانە دەکەن.

ئەو ژنە تەمەن 56 ساڵە، تۆمەتبارە بە سێ حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دوو حاڵەتی هاوسەرگیری زۆرەملێ و ،یەک حاڵەتی هاوکاری و هاندان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە سوریا، کە هەندێک لە تاوانە گومانلێکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012.

لە بڕیارەکەیدا دادگا، ئەوەشی خستەڕوو، کە گومان لە یارمەتیدان و پابەندبوون بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، هەروەها ئەو کردانەش دەگرێتەوە کە لە سوید ئەنجام دراون.

بە گوتەی شارەزایەکی دژە تیرۆر بە ناوی ماگنوس راسۆپ، ئەو ژنە، نزیکەی 30 ساڵە بە تیرۆریست ناسراوە.

گوتیشی: “لە هەموو ئەو تیرۆریستانەی، کە تا ئێستا سەردانی سویدیان کردووە، ئەوە ئەو ژنەیە، کە بە گەورەترین خوێنڕێژ ناسراوە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگای سوید، ژنەکە و خێزانەکەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری سویدی ساپۆ ناسراون، کە چالاکن لە توندڕەوی و توندوتیژی، هاوکات دوو کوڕی ژنەکەش بەشدارن و، یەکێکیان لە شەڕێکدا بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کوژراوە.

___

پۆتین :ڕۆژئاوا لە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکشکاندی ڕوسیا سەرناکەوێت

nusar1

یەکێتی تۆپی پێی جیهان FIFAسزای ڕووسیا دەدەات

nusar1

وڵاتانی کەنداو متمانەیان بە ئەمەریکا نەماوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW