بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕووسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە و ،کەشتییەکان نیازی گەڕانەوەیان هەیە
لەنێوەندی ئەو سزایانەی کە ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هاوپەیمانەکانەوە ڕووبەڕووی ڕوسیا بۆتەوە ،بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بە ئۆکرانیا ،بە ملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە وکەشتییەکان نیازی گەرانەوەیان هەیە
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی نیۆرک تایمیز کەشتیگەلی نەوتی ڕوسیا ماوەی مانگێکە لە کەنارەکانی مۆرماسک لە باکوری ڕۆژئاوایی ڕووسیا بەجێهێشتووە بەرەو فیلادلیفا ،بەڵام لەپڕ ئاراستەکەیان گۆڕیوە بەرەو قوڵایی زەریایی ئەتلەسی ڕۆیشتووە
ئەمەو ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە ،کەلەسەرەتایی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیاو ئەو سزایانەی کە ئەمەریکا ،کەنەدا،ئەوروپا و ئوستورالیا دژی ڕوسیا بەکاریهێناوە ،زیاتر لە 8,5بەرمیل نەوت لەناو زەریایە بێکڕیار دەیخولنێتەوە
فان شایک ڕایگەیاند هۆكارکەش كڕینی كاڵاكانی رووسیایه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه قەدەخەکراوە .
له هه‌مان كاتدا 7 كه‌شتی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگری رووسیا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كانیان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی نه‌وتی رووسی بچێته بواری جێبه‌جێكردن، كه دوا واده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، 21ی ئه‌م مانگه‌بوو.
جێیباسە مانگی ڕابردوو ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی کرد کە هەناردەی نەوتی ڕووسیا تا مانگی چوار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، لەگەڵ سزا سەپێندراوەکان ،کڕیارەکان زیاتر لە هەناردەکردنی ڕووسیا دوور دەکەونەوە.
ئاژانسی وزە ئەوەشی ڕاگەیاند بوو ،کە کەم و کورتیەکە دەتوانێت بگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لەوانەیە ببێتە هۆی شۆکێکی جیهانی بۆ دابینکردنی نەوت ،نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەر چاو بەرزبێتەوە
سۆران حەسەن