KDC

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ سەردانی تورکیا و یۆنان و قوبرس دەکات .

بە گوێرەی راگەیاندروێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، نولاند پێشتر دەستی کردووە بە گەشتە ئەوروپییەکانی بۆ فەرەنسا، هەروەها بڕیارە سەردانی ئەڵمانیا بکات.

لە بەیاننامەکەی ئەمەریکادا، ئاماژە بەوەکراوە، کە گەشتەکەی نولاند بۆ فەرەنسا و تورکیا و یۆنان و قوبرس و ئەڵمانیا دەبێت، ئەوەش هەوڵێکە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و، جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانی هاوبەش بۆ ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە نولاند لەگەڵ هاوتا فەڕەنسی و ئەڵمانی و بەریتانیاییەکاندا کۆدەبێتەوە و، دواتر سەرۆکی شاندێکی هاوبەشی تورکیا و یۆنان و قوبرس دەبێت بۆ بەشداریکردن لە بەرپرسانی حکوومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایشی ناوچەکان.

لە کاتێکدا لە ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتاکانی جی 7 کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک کێشەی جیهانی و، چۆنییەتی بنیاتنانەوەی باشتر لە دوای نەخۆشی کۆرۆنا.

جێی باسە، وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، کارین ساساهارا و جێنیفەر جاڤیتۆ لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ نولاند هاوەڵ دەبن.

___

کەنەدا: شفا بارزانی سەردانی ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ کرد

KDC

چەند هاووڵاتییەکی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لابردنی پەردە لەسەر پەیکەری تەڵعەت سامان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW