KDC

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ


بەشی یەکەم

ڤیتۆر بۆربا فێرێرا لە دایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٧٢ە لە ھەرێمی پێرنامبوکۆی شاری ساوپاولۆ، بە ڕیڤاڵدۆ ناسراوە، لە خێزانێکی ھەژار و کەمدەرامەت بووە، ڕیڤاڵدۆ دوو برای لە خۆی گەورەتر و، دوو خوشکی لە خۆی بچووکتری ھەبوو، لە منداڵیدا زۆرێک لە ددانەکانی کەوتوون، ئەوەش بەھۆی خواردنی نەشیاو بۆ خواردن.

ڕیڤاڵدۆ بەھۆی کەمدەرامەتی خێزانەکەیەوە، بە ڕۆژ لە کەناری دەریاچەی شارۆچکەکەیان (ڕیسیفی)، دیاری جەژنەکان و یادگاری دەفرۆشت، بە شەو لە ھەمان شوێندا لەگەڵ ھاوڕێکانیدا یاری تۆپی پێی دەکرد، باوکی زوو دەرکی بە تواناکانی ڕیڤاڵدۆ کردبوو، ڕۆژێک پێیگوتبوو دەبیتە یاریزانێکی پیشەگەر، ساڵی ١٩٨٩، ساڵێکی ناخۆش و لە ھەمانکاتدا خۆش بوو بۆ ڕیڤاڵدۆ، لە سەرەتای ئەو ساڵەدا باوکی ڕیڤاڵدۆ، کە ڕۆمیڵدۆی ناوبوو، بە کارەساتی ئوتۆمبیل کۆچی دوایی کرد، لە ھەمان ساڵدا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەم بۆندی پیشەگەری خۆی لەگەڵ یانەی پاولێستا مۆرکرد، بەڵام بەھۆی لاوازی بونیادی جەستەی، ڕاھێنەری یانەکە بڕوای بە تواناکانی نەبوو، بۆیە دوای ماوەیەک لە ڕیزی یانەکە دەرکرا.

لە ساڵی ١٩٩١ەوە چووە یانەی سانتاکروز و، بە دەستپێکی ڕاستەقینەی پیشەگەری یاریزانەکە دادەنرێت، لەگەڵ ئەو یانەیەدا ٨ گۆڵی لە ١٨ یاریدا تۆمارکرد و، چەندین گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروستکرد.

وەرزی دواتر چووە یانەی مۆجی میریم لە خولی یانە پلە دووەکان، لەگەڵ ئەو یانەیەدا ٩ گۆڵی لە ٢٧ یاریدا تۆمارکرد و، ئەو ڕێژەیەش بۆ یاریزانێکی لاو بەرزە.

ساڵی ١٩٩٣ چووە یانەی کۆرنسیانز لە خولی یانە پلە یەکەکان و، لەگەڵیاندا ١٧ گۆڵی لە ٤١ یاریدا تۆمارکرد.

لە ساڵی ١٩٩٤ چووە یانەی پاڵمێراسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە، یانەکە بۆ پارێزگاری کردن لە نازناوی خولەکە، ڕیڤاڵدۆی ھێنابووە ڕیزەکانی، ڕیڤاڵدۆ ھۆکاری سەرەکی بە دەستھێنانەوەی نازناوەکەبوو بۆ جاری دووەم و، لەسەر یەک و لە ماوەی دوو ساڵی یاریکردنیدا بۆ یانەکە، زیاد لە ٥٥ گۆڵی بۆ تۆمارکردن (بەھۆی نەبوونی ئاماری ورد و دروست دەربارەی ژمارەی گۆڵەکانی، بە سەروو ٥٥ دەخەمڵێنرێت).

پێش دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٦، یانەی لازیۆ لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، کە بۆندی لەگەڵ ڕیڤاڵدۆ و ئەماراڵی یاریزانی پاڵمێراس مۆرکردووە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دوای تەواوبوونی ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٦، ڕیڤاڵدۆ لە بری لازیۆی ئیتاڵی، چووە دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیای ئیسپانی، ھەرچەندە ڕیڤاڵدۆ لە یەک وەرز زیاتر لەو یانەیە نەمایەوە، بەڵام وەرزێکی زۆر گرینگ بوو بۆ ڕیڤاڵدۆ و یانەکە، ڕیڤاڵدۆ بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی گۆڵکارانی خولەکە ھات، ھەروەھا یانەکەی پلەی سێھەمی لەو وەرزەدا بە دەستھێنا.

لەوەرزی دواتر، واتا ساڵی ١٩٩٧، ڕیڤاڵدۆ بەبڕی ٢٦ ملیۆن دۆلار چووە یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەری، لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە، خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بە دەستھێنا، ھەروەھا ڕیڤاڵدۆ گۆڵکاری یەکەمی یانەکەی‌ بوو بە تۆمارکردنی ١٩ گۆڵ لە ٣٤ یاریدا و، گۆڵکاری دووەمی خولەکەبوو، دوای کریستیان ڤێری، یاریزانی پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ٢٤ گۆڵ.

لە وەرزی دواتردا (١٩٩٨-١٩٩٩)، ڕیڤاڵدۆ ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک، خولی ئیسپانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە دەستھێنا، ھەروەھا لەو وەرزەدا بە تۆمارکردنی ٢٤ گۆڵ بووە دووەم گۆڵکاری خولی ئیسپانی لە دوای ڕاول گۆنزالێس بە ٢٥ گۆڵ، ھەر لەو وەرزەدا ڕیڤاڵدۆ لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی پێبەخشرا و، سەرکەوت بەسەر دەیڤد بێکھامی یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد، کە ھەرسێ نازناوی خول و جام و یانە پاڵەوانەکانی بە دەستھێنا.

لە وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ ڕیڤاڵدۆ تووشی چەند کێشەیەک بوو لەگەڵ لویس ڤان گالی ڕاھێنەری پێشووی بەرشەلۆنە و، ئێستای بایەرن میونشن، ڤان گال دەیویست ڕیڤاڵدۆ وەک ھێرشبەری باڵی چەپ یاری بکات، بەڵام ڕیڤاڵدۆ دەیویست ئازادی یاریکردنی لە یاریکردندا پێببەخشرێت، یاخود وەک یاری دروستکەر یاری بکات، لەگەڵ ئەو ناکۆکیەشدا ڕیڤاڵدۆ یانەکەی گەیاندە قۆناغی چوار یانەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان و، خۆیشی بە ١٠ گۆڵ گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەو وەرزەبوو.

لە وەرزی ٢٠٠٠-٢٠٠١ بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک گۆڵکاری دووەمی خولی ئیسپانی بوو بە ٢٣ گۆڵ، لە کۆتا یاری خولەکەدا بەرانبەر یانەی ڤالانسیا (کە یاری کۆتایشی بوو لەگەڵ بەرشەلۆنە)، سێ گۆڵی (ھاتریک)ـی تۆمارکرد و ٣-٢ لەیانەی ڤالانسیایان بردەوە، گۆڵی سێھەمی ڕیڤاڵدۆ لەو یارییەدا لە جوانترین گۆڵەکانیەتی لە ژیانی وەرزشیدا، کاتێ لە خولەکی زیادکراودا لە دەرەوەی ھێڵی سزا بە لێدانێکی پایسکیلی، یاخود دەبڵ-کیک(bicycle kick) یان ئەکرۆباتی پشت، گۆڵەکەی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەی ڕیڤاڵدۆ زۆر بە نرخ بوو بۆ یانەکەی، چونکە بووە ھۆی سەرکەوتنیان بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٢ لویس ڤان گاڵ پۆستی ڕاھێنەرایەتی بەرشەلۆنای وەرگرتەوە و، بەھۆی ئەو ناکۆکیەی نێوانیانەوە بەرشەلۆنای جێھێشت و، ڕوویکردە کاڵچیۆی ئیتاڵی و یانەی ئەیسی میلان بە بۆندێک بۆ ماوەی سێ ساڵ، لە ھەمان وەرزدا ڕیڤاڵدۆ جامی ئیتاڵیا (کوپا ئیتاڵیا) و خولی یانە پاڵەوانەکانی لەگەڵ بە دەستھێنان، بەڵام وەرزی دواتر ناکۆکی کەوتە نێوان یاریزانە بەڕازیلیەکە و یانەی میلان، کە زیاتر بەھۆی پێکانە بەردەوامیەکانی و شکستھێنانی لە خۆگونجاندن لەگەڵ کەشی خولەکە، ھەروەھا سەرەتای دەرکەوتنی ئەستێرەی ڕیکاردۆ کاکا بوو، کە ھەمیشە ڕیڤاڵدۆی کردبووە یاریزانی یەدەگ و، تەنیا ٢٢ یاری کرد‌، کە لە زۆربەی ئەو یارییانەدا وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری پێدەکرا، بۆیە گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی و چووە یانەی کرۆزیرۆ، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیەشدا شکستی ھێنا و، لە دوو یاری زیاتری نەکرد لەگەڵ یانە بەڕازیللیەکە، بۆیە لە بازاڕی زستانەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا گەڕایەوە ئەوروپا، ئاڕاستەی ئەمجارەی بەرەو وڵاتی یۆنان و یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی ئەو وڵاتەبوو، دوای ئەوەی چوونی بۆ یانەی بۆڵتۆن واندەرز شکستی ھێنا بەھۆی ئەوەی نەگەشتنە ئەنجام لەسەر چەند خاڵێکی بۆندەکە، ڕیڤاڵدۆ لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ ئۆڵمپیاکۆس، گۆڵی زۆر گرینگ و کاریگەری تۆمارکرد بۆ یانەکەی، لەوانە ئەو گۆڵەی لەلێدانی لا(کۆرنەر)ـەوە تۆماری کرد، ھەروەھا دوو گۆڵی لەلێدانی ڕاستەوخۆوە تۆمارکرد لەیاد ناکرێت، یەکێکیان لە دژی یانەی پاناسیناکۆسی ڕکابەری سەرسەختی یانەکەی، ئەوی دی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە دژی یانەی لیڤەرپووڵ بە شێوەیەکی زۆر جوان تۆماریکرد، ئەو گۆڵەی یەکەمیان یانەکەی لە لوتکەی ڕیزبەند ھێشتەوە و کردیە پاڵەوانی خولەکە، گۆڵەکەی دیکە،٣ گۆڵی یانەی لیڤەرپووڵی ویست بۆ ئەوەی ڕیڤاڵدۆ و ھاوڕێکانی لە قۆناغی ١٦ یانەی یانە پاڵەوانەکان بکەنەدەرەوە.

لە یاری کۆتایی یانەکەیدا لە خولی یۆنانی (لە وەرزی یەکەمیدا)، یانەکەی پێویستی بە بردنەوە بوو بۆ ئەوەی نازناوی خولی یۆنانی مسۆگەر بکات، چونکە یانەی پاناسیناکۆس بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوایەوە بوو، لە کۆتا یاریدا بەرانبەر یانەی ئیراکلیس، ڕیڤاڵدۆ گۆڵێکی بەنرخی تۆمارکرد و یانەکەی کردە پاڵەوانی ئەو وەرزەی خولی یۆنانی.

ڕیڤاڵدۆ بەردەوامبوو لە گۆڵە بەنرخ و جوانەکانی، لەوەرزی دواتری خولی یانە پاڵەوانەکاندا گۆڵێکی لەلێدانێکی بەھێز، لە دووری ٣٠ یاریدەوە لە یانەی ڕۆزنبێرگ تۆمارکرد، ھەروەھا گۆڵێکی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، بەڵام نەیتوانی یانەکەی بگەیەنێتە قۆناغی داھاتووی خولەکە.

ھەروەھا لە نیوەی یەکەمی خولەکەدا (یارییەکانی ڕۆیشتن) نەیتوانی پارێزگاری لە پێشەنگایەتی بکات، بەڵام لەنیوەی دووەمی خولەکەدا، دوو گۆڵی بەنرخی لەیانەی پاناسیناکۆس تۆمارکرد، ھەروەھا بە سێ گۆڵی بێبەرانبەر لە یانەی ئایک ئەسینای دووەمی ڕیزبەندیان بردەوە، کە ڕیڤاڵدۆ دوو گۆڵیانی تۆمارکرد، ھەروەھا لە جامی یۆناندا، لە چوار گۆشەی زێڕیندا بە گۆڵێکی جوان لەلێدانێکی ڕاستەوخۆوە یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی، بەڵام نەیانتوانی جامەکە بە دەستبھێنن.

لە وەرزی سێیەم و کۆتایدا لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس، بەڵێنیدا لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش بکات، زۆری نەخایاند تا گوتەکانی کردە کردەوە و، سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بە دەستھێنانی خولی یۆنانی، لەو وەرزەدا لە ٢٧ یاریدا ١٧ گۆڵی بۆ تۆمارکردن

___

هۆکاری نەناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا

nusar1

ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک

nusar1

بۆ ئەمساڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دابەزینی ئابوری جیهان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW