KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی پێشهاتەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بە تایبەت شاری بۆچای نزیک شاری کییڤ بکات

لەمبارەوە بەریتانیا کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات ،ڕایگەیاند ڤۆلۆدمێر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕێی شاشەیەکی ڤیدۆیی ڕاستەخۆ وتارێک لە سەر ڕەوشی شاری بۆچای نزیک لە شاری کییڤ پێشکەش دەکات

لە پاش پاشەکشەی هێزەکانی ڕوسیا ،سوپای ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی هەرێمی کیڤیان ڕاگەیاند ،بەپێی ئەو وێنەو کورتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە کۆمەڵ کوژی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر شەقامەکان دەردەکەون
ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیداهێنا ،لەوکارداوانەش سزای فراوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ بەڕوسیابگرێتەبەر ،هەروەها لە بارەی شاری بۆچای. ئەڵمانیا و فەڕەنسا نزیکەی 80دیپلۆماتکاری ڕوسیان بە مۆڵەتی تەنها پێنج ڕۆژ دا بۆ روسیا بگەڕێنەوە
هەروەها جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ،ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیایی بە تاونباری جەنگ داناو ،دوایی دادگایی کردنی ناوبراوی وەک تاونباری جەنگ کرد

لەلایەکی ترەوە دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە مۆسکۆ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبووکە ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی دژ بە وروژاندن و چەواشەکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە بۆچای بکات ، بەڵام داواکەی ڕوسیا لەلایەن بەریتانیا کە ئێستا سەرۆکایەتی دەکات رەتکرایەوە ،کە داوای لێکۆڵینەوەیکی وردی بێلایەن لە ڕووداوەکان دەکات

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە هێزەکانی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا خەڵکی مەدەنیان لە شاری بۆچای سەربە پارێزگای کیێڤ کوشتبێت و ،ڕایگەیاند ،کە هێزەکانی ڕووسیا 30 مانگی سێ پاشەکشیان کردووە ،لە ڕۆژی 31مانگ هێزەکانی ڕوسیا لەو شارەدا نەمابوون ،ئەو کۆمەڵکوژییە کە باس دەکرێت ،هێزەکانی ئۆکرانیا دوای کۆنترۆڵیان کردووە ،بەبیانوو هاوکاری و لایەنگریان بۆ هێزەکانی ڕوسیا و کۆکۆمەڵکوژیان ئەنجام دابێت

ئەمەو وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند ، هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کیێڤەوە بڵاوکراونەتەوە گوایە(تاوانی جەنگە)لە لایەن کارمەندانی سوپای ڕووسیاوە لە شاری بۆچای سەربە پارێزگای کیێڤ نیشان دەدات جگە لە وروژاندنی نوێ هیچی تر نییە

سۆران حەسەن

___

ترامپ هێرش دەکاتە سەر بایدن «ئەو باش نییە تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات»

nusar1

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا کۆبونەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی كورد خزمەتگوزارییەكی دیكەی بەردەست كرد

kurdish dc
KDC

FREE
VIEW