ئۆکرانیا ناوچەکانی باکوری وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵکردەوە
دەزگای هەواڵگری بریتانیا رایگه‌یاند، هێزەکانی ئۆکرانیا ناوچه‌كانی باکوری وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه و هێزەکانی روسیایان ناچارکردوه لە ناوچەکانی دەوروبەری چێرنهێڤ و باکوری کیێڤی پایتەخت بکشێنەوە.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، دەزگای هەواڵگری بریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندوه، هێزەکانی ئۆکرانیا به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان و ناوچه‌كانی باکوری وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه و هێزەکانی روسیایان ناچارکردوه لە ناوچەکانی دەوروبەری چێرنهێڤ و باکوری کیێڤی پایتەخت بکشێنەوە.
هاوكات وەزارەتی بەرگری بریتانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، پێدەچێت تا ئێستا شەڕو و پێکدادان سوك له هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری كیێڤ به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌كانی روسیا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرێک لە یەکە سه‌ربازیه‌کانی روسیا کە لە باکوری ئۆکرانیا بون کشاونەته‌وە، پێدەچێت پێویستیان به دوبارە نوێكردنه‌وه و خۆپڕچه‌ككردن هه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه كار بكه‌ن بۆ دوباره هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی له رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا.
بەم دواییانە هێزەکانی روسیا لە شارۆچکەکانی نزیک کیێڤی پایتەخت کشاونەته‌وە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان، روسیا بڕیاریداوە پێداچونه‌وه به هێرشی سه‌ر كیێڤی پایته‌خدا بكات، چونكه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی به‌رگری سه‌ختی سوپا و خه‌ڵكی ئۆكرانیا بوه‌ته‌وه و پێشبینی نه‌ده‌كرد كه شكستبهێنێت له چونه ناو پایته‌خته‌وه.