KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی خێزانێکی کوردیان لە دانمارک کرد،کەبە زۆر دەیانویست دیپۆرتیان بکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی هاوسەری ئەو خانمە کوردەیان کرد کە دانیمار بە زۆر ویستیان دیپۆرتی بکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەردانی هاوسەر و منداڵەکانی قەدەم خەیر حەقانی زادەی کرد، کە هەفتەی رابردوو ئەو وڵاتە لە رێی تورکیاوە بە زۆر دەیانویست لەگەڵ دوو منداڵیدا دیپۆرتی ئێرانی بکەنەوە، هاوکات بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیشیان لەگەڵ پارتێکی ئەو وڵاتە دژ بەو کارە کرد.

خێزانێکی کوردی ڕۆژهەڵات، کە پێكهاتوون لە دایك و باوك و سێ كوڕ، کە دوانیان یانزە ساڵن و دووانەن، (جمکن)، وە کوڕە بچووکەکەیان تەمەنی یەک ساڵ و نیوە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆبنهاگن سەردانی ئەو خێزانەی کرد و، چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوك و منداڵە یانزە ساڵەکانی کرد .

ئەو خێزانە، کوردی ڕۆژهەڵاتن و، هەشت ساڵە لە کەمپی (Asylcenter Avnstrup) لە دانیمارك دەژین و مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە.

باوکەکە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، کە پۆلیسی دانیمارك، کاتژمێر چواری بەرەبەیان دەرگایان کردۆتەوە و، باوك و منداڵە تەمەن ساڵ و نیوەکەیان لە ژوورێك و، دایك و دوو مناڵە یانزە ساڵەکەیان لە ژوورێکی دیکە داناون، ئەوەش دوای ئەوەی، کە بڕیاریانداوە ئەو خێزانە لێک جیا بکەنەوە، ئەوەش بە ناردنەوەی دایك و دوو کوڕە یانزە ساڵیەکە بۆ ئێران و، مانەوەی باوك و منداڵە بچووکەکە.

وەک هاوسەری قەدەم خەیر حەقانی زادە، سیروس عەزیززادە، بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی روون کردەوە، دوای ئەوەی هاوسەر و دوو منداڵە دوانەکەی دەبرێنە فڕۆکەخانەی تورکیا، تا لەوێوە دیپۆرتی ئێرانیان بکەنەوە، هاوسەرەکەی زۆر بەرگری کردووە و نەیویستووە بگەڕێتەوە و، بە شووشەیەک دەموچاوی خۆی بریندار کردووە، ئیدی پۆلیسی تورکیا لە فڕۆکەخانە، هەستیان پێکردووە و گوتوویانە، کە ئەوان ناتوانن لە ڕێگای وڵاتەکەیانەوە ئەو دیپۆرتکردنەوەیە ئەنجام بدرێت. بۆیە ناچار گەڕێندراوەتەوە دانیمارک و ئێستا لە نەخۆشخانە دەست بەسەرە.

ئەو دوو منداڵە دوانە، بە ناوەکانی یوسف و یونس، ئەوەیان بۆ باسکردین، کە لە فڕۆکەخانەی تورکیا پۆلیسی دانیمارک ئازاری زۆری دایکیا داوە و تەنانەت قژیان راکێشاوە و، خستوویانەتە سەر زەوی و رایانکێشاوە و پاڵیشیان بەم منداڵانەوە ناوە، منداڵەکانیش لە ترساندا دەستیان بە گریان کردووە.
وەک ئەم خێزانە کوردە جەختیان لێی کردەوە، لە ڕاستی دا زۆر ئەستەمە بتوانن بچنەوە ئێران، لەبەر ئەوەی کێشەی سیاسیان هەیە و، لە هەمانکاتیشدا خۆیان بە کرستیان (مەسیحی) لە دانیمارك لە قەڵەم داوە.
کونسڵی ئێرانیش هاتۆتە سەر خەت و قسەی لەگەڵ لایەنی دنیمارکی کردووە، ئەوەش زیاتر کێشە بۆ ئەو خێزانە دروست دەکات.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢\٤\٢٠٢٢ شاندێکی ناوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن، بەشدارییان لە ڕێ و ڕەسمی خۆپیشاندن کرد لەگەڵ حیزبێكی دانیمارکی بە ناوی F.G، کەوا ئیدانەی ئەو کارەیان کرد، کەوا لەگەڵ ئەو خێزانە کوردە کراوە و، وەك ناوەند پاڵپشت و پشتیوانیان دەکرێت.

___

کۆمپانیای تویۆتا لە ساڵی2021. دە ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی فرۆشتووە

nusar1

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

nusar1

پەیامی كونفدراسیۆن بە بۆنەی ساڵی نوێ

arabicedit
KDC

FREE
VIEW