KDC

ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دەکەن

لە درێژەی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و، پێشهاتی تاوانی کۆمەڵکوژی لە شاری بۆچای ئۆکرانیا، ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای زۆرتر بەسەر ڕوسیا دەکەن.

جین ساکین، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕەشنووسی کۆمەڵە سزایەکی نوێیان لە وەبەرهێنانی ڕوسیا قەدەغە دەکات و، سزای زیاتر لەسەر دامەزراوە داراییەکانی ڕوسیا و بەرپرسانی کریملن و خێزانەکانیان دەسەپێنێت.

هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویکردەوە، کە واشنتن سزای زیاتر لە دژی سبیربانک، کە گەورەترین بانکی ڕوسیایە دەدات.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا، ڕەشنووسی پێنجەمین کۆمەڵە سزایان بۆ سەر ڕوسیا ئامادە دەکەن، لەوانەشە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی خەڵوزی ڕوسی و ڕێگەگرتن لە زۆربەی کەشتییە ڕوسەکان، یا بەکارهێنەرانی بەندەرەکانی یەکێتی ئەوروپاش بگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە ڕوسیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ دادگایی بکرێت، زیلینسکی لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەو دادگایەی لە نۆرنبێرگ دانراون بۆ تاوانبارانی جەنگ لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دامەزرا، ئەمڕۆش ڕوسیا بە هۆی تاوانی جەنگەوە دادگایی بکرێت.

هەرچەندە ڕوسیا نکۆڵی لەو کارانە دەکات و بە گاڵتەجار و هەواڵی هەڵبەستراوە باسی لە ڕووداوەکانی شاری بۆچای دەکات، مۆسکۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێزەکانی خەڵکی مەدەنیان نەکوشتووە، بەبێ ئەوەی بەڵگەیەک پێشکەش بکات.

باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، ڕوسیا بەڵگەی کرداری پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و، دەیسەلمێنێت کە لێدوانەکانی ڕۆژئاوا دەربارەی ڕووداوەکانی بۆچای درۆ و چەواشەکارییە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە هێزەکانیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا، خەڵکی مەدەنیان لە شاری بۆچای سەر بە پارێزگای کیێڤ کوشتبێت و، ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕوسیا 30 مانگی سێ پاشەکشیان کردووە، لە ڕۆژی 31مانگ هێزەکانی ڕوسیا لەو شارەدا نەماون، ئەو کۆمەڵکوژییەش، کە باس دەکرێت، هێزەکانی ئۆکرانیا دوای کۆنترۆڵکردنی بە بیانووی هاوکاری و لایەنگریان بۆ هێزەکانی ڕوسیا، کۆمەڵکوژیان ئەنجام داوە.

سۆران حەسەن

___

ئۆکرانیا دوو سەربازی ڕووسیایی دەگرێت 

KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

نەریمان گۆران..دەنگ و سۆزێک لە تاراوگە

nusar1
KDC

FREE
VIEW