KDC

دوای 30ساڵ ئەڵمانیا کەسێکی بە تاوانی گرتێبەردانی کەمپێکی پەنابەران دەستگیر کرد

دوای زیاتر لە 30 ساڵ پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە لە ئاگرێک لە پەناگەیەکی پەنابەران لە زارلۆیس، کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی پەنابەرێک و برینداربوونی دوو پەنابەری دیکە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر کەسێکی ئەڵمانی تەمەن 50 ساڵ بە ناوی پیتەر ئێس بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی پەناگەیەکی پەنابەران، دەستگیرکراوە، کە بەهۆیەوە ساموئێل کۆفی یبۆ گیانی لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەڵمانییە تاوانبارکرا بە ئاگرتێبەردانی کەمپەکە لە 19ی ئەیلولی 1991، پەنابەرێکی خەڵکی گانای تەمەن 27 ساڵ کۆچی دوایی کرد، کە 21 پەناخواز تێیدا بوون.

داواکارانی گشتی دەڵێ، ئێوارەی 18ی ئەیلولی 1991 پیتەر ئێس لە باڕێکدا لە زارلۆیس چاوی بە کۆمەڵێ لە توندڕەوانی ڕاستڕەو کەوت و، لەو مانگەدا باسی چەندین هێرشی نەژادپەرستانەیان کردووە لە هۆرسپریدای ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و، بە گوتەی داواکاری گشتی، پیتەر ئێس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای 19ی ئەیلولەوە بەنزین بە کەمپێکی پەنابەراندا دەڕژێنێتە سەر پلیکانەکان و ئاگریان تێبەردەدا.

ئاگرەکە بەخێرایی بەناو پلیکانەکانی بیناکەدا بڵاوبووەوە و گەیشتە ئەو نهۆمەی سەرەوە، کە پەنابەرەکان لە خەودا بوون، پەنابەرە گاناییەکە تووشی سووتاویەکی سەخت بوو و دووکەڵی هەڵمژی، کاتێ هەوڵی هەڵهاتنی دا و، چەند کاتژمێرێک دواتر لە نەخۆشخانە مرد. دوو پەنابەر ڕایانکرد و بە بازدان لە پەنجەرەکان بۆ خوارەوە، لە ئانجامی ئەوەشدا ئێسکی چەند شوێنێکی جەستەیان شکامم ١٨ پەنابەری دیکە، کە لە بیناکەدا دەژیان، توانیان بێ هیچ ئازارێک بچنە دەرەوە، بە گوێرەی دامەزراوەی ئەمادیۆ ئەنتۆنیۆی ناحکومی دژە ڕەگەزپەرستی ئەڵمانی، گەنجە گانایە پێش ئەوەی بێتە ئەوروپا، لە وڵاتەکەی خۆی جوتیار بووە.

بە گوێرەی گوتەی نووسینگەی داواکاری گشتی، تۆمەتبارەکە بەیانی ڕۆژی دووشەممە (04ی نیسان)، لەلایەن پۆلیسەوە لە ویلایەتی زارلاند دەستگیرکراوە، دادگای فیدراڵی دادوەری لە کالسرو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکرد بە تۆمەتی کوشتن.

ئەو لێکۆڵینەوانەی پێشتر لەلایەن دادوەری لە زارلاند ئەنجامیان داوە، دوای ئەوەی ئەنجامدەرەکە نەتوانرا دەستنیشان بکرێت، ئۆفیسی داواکاری گشتی ئەوەشی زیاد کرد کە لێکۆڵینەوەکان “لەسەر بنەمای دۆزینەوە نوێکان” دەستیان پێکردووە. نووسینگەی داواکاری گشتی فیدڕاڵی هیچ وردەکارییەکی پێشکەش نەکرد.

لە ساڵی 1990ەوە سەدان هێرشی کوشندە بۆ سەر پەنابەران لە ئەڵمانیا کراوە، لەوانە هێرشی ئاگرتێبەردا بۆ سەر کامپەکانی پەنابەران، یەکێ لەو هێرشانەی لە 17ی کانوونی دووەمی 1996 لە لۆبک کرا و لە ئەنجامدا 10 پەنابەر گیانیان لە دەستدا و، 38ی دیکەش بریندار بوون، کە هەندێکیان برینەکەیان سەخت بووە.

هەرچەندە ژمارەی پەلاماردانی پەنابەران کەمدەبێتەوە، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵی 2021، بە تێکڕایی بۆ هەر هەفتەیەک، بەلایەنی کەمەوە یەک هێرش دەکرێتە سەر ناوەندەکانی پێشوازی پەنابەران لە ئەڵمانیا

___

ئەنتۆنیۆ گۆتیریس سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات ،وڵاتانی ڕۆژئاواش پلانی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا دادەڕێژن

nusar1

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1

پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان

KDC
KDC

FREE
VIEW