KDC

لاڤرۆڤ:ڕۆژئاوا هەوڵی تێکدانی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەدات

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ڕۆژئاوای بەوە تۆمەتبارکرد، کە هەوڵ دەدا دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا بە پێدانی (هیستریا) لەسەر تۆمەتی تاوانەکانی جەنگ، کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە ئەنجام دراوە، بوەستێنێت.

کیێڤ و ڕۆژئاوا دەڵێن بەڵگە هەیە کە ڕوسیا لە شارۆچکەی بوچای ئۆکرانی تاوانی جەنگی ئەنجام داوە، هەروەها وێنە و ژمارەی شایەتحاڵەکان کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن کۆ کراونەتەوە، وەک بەڵگە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. لاڤرۆڤ گوتی، کە ئەوان باوەڕیان وایە ئەو تۆمەتانەی کە بە هیچ بەڵگەیەک پشتیوانیان لێناکرێت، بە مەبەستی پەکخستنی پرۆسەی دانوستانەکانە، ڕاستەوخۆ پاش ئەو پێشکەوتنەی کە هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی شاندی ڕوسیا و ئۆکرانی لە تورکیا ئەنجام درا، ئەم دۆخە هاتووەتە ئاراوە.

سێرگی لاڤرۆڤ لە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوتی: “ئێمە پێمان وایە هۆکاری ئەو تۆمەتانە ئەوەیە، کە پاساو بۆ کۆتایی هێنان بەو دانوستانانە دروست بکەن کە بەڕێوەدەبرێت”.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆکرانیا هەوڵ دەدات بە تەواوی پرۆسەی دانوستانەکان بپچڕێنێت، دوای ئەوەی میدیاکانی ڕۆژئاوا بانگەشەی تاوانی جەنگیان بڵاوکردەوە.

لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان هێشتا سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەستەڵاتی سەربازی ئۆکرانیا و پاکتاوکردنی نازییەکان و پاراستنی دانیشتوانی ڕووسی زمان

___

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

KDC

پۆڵەندا بە درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ بیلاروس دیوار دروست دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW